دایکانی شەممە: ناتوانن بە هیچ کۆت و بەندێک ڕێگریمان لێ بکەن

٢٨ کەس کە لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەی ڕۆژی دایکدا بە کەلەپچەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای بڕیاری 'پێشێلکاری'ی دادگای بنەڕەتی تاوانەکانی تورکیا، بەڵام ماوەی ٢٥ هەفتەیە ڕێگەیان بە دایکانی شەممە نەداوە بچنە ناو گۆڕپانی گالاتەسەرایی تا درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان بۆ کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان بەڕێوەببەن، لە چالاکییەکەی دوێنێدا ٢٨ کەس کە بە کەلەبچەوە، دەستبەسەر کرابوون، ئەمڕۆ ئازاد کران.

 

دایکانی ڕۆژی شەممە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیاندا ڕایانگەیاند، "هیچ قەدەغەیەک ڕێگری ناکات لە چوونە ناو گۆڕەپانی گالاتەسەرای، کە داوای چارەنووسی منداڵەکانمان دەکەین".