فیگەن یوکسەکداغ: پشتگیری لە ئاشتی دەکەین
تولای هاتیمئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەردانی فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی کرد، هاوسەرۆکان پەیامی "پشتگیری بۆ ئاشتی دەکەین"یان داوە.
ناوەندی هەواڵ
تولای هاتیمئۆغولاری و تونجەر باقرهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سەلجوق میزراکلی، سەرۆکی پێشووی شارەوانی شارەکەیان کرد کە لە زیندانی ئەدیرنەدان، دوێنێش سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری پێشووی ئامەدی هەدەپەیان کرد کە لە زیندانی کۆجالی زیندانیکراون.
"یەکەم کار دەبێت لابردنی گۆشەگیری بێت"
دوای سەردانەکە، تولای هاتیمئۆغولاری و تونجەر باقرهان پەیامی سیاسییەکانیان ڕاگەیاند، تولای هاتیمۆغولار، بە وتنی "هەندێک کەس لە میدیاکاندا هەوڵدەدەن درزێک لە نێوان ئۆجالان و دەمیرتاش دروست بکەن"، دەمیرتاش پەیامێکی لەو بارەیەوە ناردووە و دەڵێت: با کەس هەوڵی دروستکردنی درزێکی لەو شێوەیە نەدات، و ئەوەی من هەیە بیڵێم سەبارەت بە پرۆسەکە پێویستە ئەوە ڕووبدات کە یەکەم کار خواستی لابردنی گۆشەگیرییە.
"پشتیوانی لە ئاشتی دەکەین"
تولای هاتیمئۆغولاری لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش وتیان: ئەگەر لە دەرەوە بین، بە دڵنیاییەوە کار بۆ ئاشتی دەکەین، بەڵام لە ناوەوەش هەموو هەوڵێک دەدەین.