فیگەن ئەکتی لە تەژەئا: واتای بانگەوازەکە بۆ ژنان قووڵترە
فیگەن ئەکتی، ئەندامی تەژەئا ڕایگەیاند کە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" بۆ ژنان واتای قووڵتری هەیە، ژنان ڕۆڵی زیاتریان هەیە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاددا و وتی: هەوڵە بەکۆمەڵەکانی ژنان لەم پرۆسەیەدا گرنگن.

مەدینە مامەدئۆغڵو
ئامەد- ئەو لێدوانەی ڕۆژی ٢٧ی شوبات دوای شاندی ئیمرالی و بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئاشتی بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' گرنگی خۆیان لە بەرنامەی کاردا دەپارێزن، لە پەیامەکەدا داوا کراوە کە پەکەکە "چەک دابنێت" لە پێناو کردنەوەی "رێگای دیموکراسی و سیاسی" و لە پێناو پێکەوەیی نێوان کورد و تورک، دوای بانگەوازەکە، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" لە ١٠٠ ناوەنددا کۆبوونەوەی لەگەڵ گەل ئەنجامدا بۆ ئەوەی بانگەوازەکە بە کۆمەڵایەتی بکرێت و بۆ گەیشتن بە ئازادی.
بە جۆش و خرۆشی بانگەوازی ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، هەروەها لە کاتی ڕێوڕەسمی نەورۆزدا، بە ملیۆنان کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی داوای لە کۆمار بکەن هەنگاو لە دژی پرۆسەکە بنێت، لەگەڵ فیگەن ئەکتی، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" باسمان لە ڕۆڵی ژنان کرد لەم پرۆسەیەدا و هەروەها ئەو کارانەی کە بۆ هۆشیارکردنەوەی گەل ئەنجامی دەدەن، فیگەن ڕایگەیاند کە لەم پرۆسەی گرنگەدا بۆ گەلانی 'بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'، دەرگایەک بۆ ئازادیش کراوەتەوە دوای شەڕ و ململانێ، کۆمەڵگە تامەزرۆی ئازادییە و بۆ ئەوان گەورەترین ئارەزووی ئازادییە بە کەرامەتەوە، گەلی کورد بە تایبەتی ساڵانێکه تووشی زوڵم و زۆرداری بووە، وتی: دوای پرۆسەیەکی ئازاری گەورە گەیشتوینە ئەمڕۆ، ملیۆنان کەس باجەکەیان لە ژێر سێبەری توندوتیژی و ململانێدا داوە، زیانی ماددی و ڕەوشتی ڕوویداوە، دوای هەموو ئەوەی ئەزموون کراوە، ئەم بانگەوازە 'بانگەوازی ئازادی'ە. ئەم بانگەوازە پێویستی گواستنەوەیە بۆ 'کۆمەڵگەیەکی ئازاد'.
"واتای پرۆسەکە بۆ ژنان قووڵترە"
فیگەن سەرنجی بۆ ئەو کێشە و گرفتانە ڕاکێشا کە ژنان لە کاتی پرۆسەکانی شەڕ و ململانێدا تووشی بوون و ڕایگەیاند کە هەر لەبەر ئەمەشە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلیکورد بۆ ژنان واتادارەو واتاکەی تەنانەت قووڵترە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەم قۆناغەدا، ئەو جۆش و خرۆشەی کە ژنان ئەزموونی دەکەن، و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە لە ئەستۆیان گرتووە، گرنگە، لە بەرپرسیارێتیدا خۆشی زیاترە لە قورسایی بەرپرسیارێتی، ئەم پرۆسەیە دەبێتە پرۆسەی کوشتن و لەناوبردنی ئەو بەرهەم و هەوڵە ژیانانەی کە ژنان بە دەستی خۆیان بونیادیان ناوە، ڕێپێوانێک دەبێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی ئەم دەستکەوتانە جارێکی تر، بۆیە ئەم پرۆسەیە بۆ ژنان گرنگە، لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ژنان خەباتێکی بێوێنەیان بەڕێوە بردووە، لەگەڵ بەرخۆدان و دەستکەوت لەم بەرخۆدانەدا. سەرەڕای هێرشە سەرتاسەرییەکان، ژنان دەستکەوتیان بەدەستهێناوە و ئەم بانگەوازە دەریخست کە خەباتی ژنان چەندە بەرزە، ئەم پرۆسەیە بۆ ژنان بەهایەکی قووڵ و واتای قووڵتری هەیە.
تەڤگەری ژنانی کورد کارەکانی خێراتر کردووە
فیگەن باسی لەوەش کرد کە تەڤگەری ژنانی کورد کار بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی گونجاوتر دەکات و وتی: وەک تەڤگەری ژنانی کورد چەندین ئەرکی گرنگمان بۆ خۆمان داناوەم هەندێکیانمان تەواو کردووە، هەندێکیشیان خێراتر بووە، دوابەدوای ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ژنان ئەنجامدراون، دەستپێشخەریی ژنان 'پێویستم بە ئازادییە' دامەزرا، ئەمە ئەرکێکی گرنگە، ئەم ئەرکە سەرەتایەکە بۆ ئەو کارەی کە ژنانی کورد و تورک پێکەوە ئەنجامی دەدەن، دیسان خێراکردنی کارەکانی یەکێتی نیشتمانی و چالاکانە کارکردن لەم کارەدا، هەروەها هاوپشتی ژنانی کورد کە هەوڵەکانی لەسەر ئەم پرسە خێراتر دەکات و نەخشەڕێگایەک بۆ بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی دادەنێت، زۆر گرنگە.
فیگەن لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لەم پرۆسەیەدا بەشداری ئاشتی دەبن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی هەناسەدانیشە بۆ کۆمەڵگە، کاتێک دەڵێین ئاشتی کۆمەڵایەتی، ژن دێتە بەرچاو، ژیان لەم خاکانەدا لەلایەن ژنانەوە بنیات نراوە و پەروەردە کراوە. چونکە ئەمڕۆ دەبینین کە ژنان وایان لێدەکرێت پێویستیان بەم شتە هەبێت، ئەمە دەبێتە باسێکی جیاواز. شەڕ هەیە کە ڕوویداوە، وێرانکارییە مێژووییەکان، هەروەها لەڕووی شوناسەوە زیانێکی گەورەش هەیە". مێژوو، ژنان بە بەرەنگاربوونەوە بە هەموو شێوەیەک گەیشتوونەتە ئەمڕۆ لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانیان، لە ڕاستیدا هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵگادا دەژین پێویستیان بەم پرۆسەیە هەیە، چونکە ئێمەی ژنان زۆرترین وێرانکاری و ئازاری قووڵ لە هەموو شەڕەکاندا ئەزموون دەکەین، چونکە ژنان زیاتر بەهاکانی ئازادی دەزانن و بە قووڵی هەستی پێدەکەن.
"بونیادنانی ئاشتی ژنانی بەکۆمەڵ گرنگە"
فیگەن جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازەکە تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ جوگرافیایەکی فراوانترە، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کێشەی کۆمەڵایەتی هەیە وەک هەژاری قووڵ، خراپبوونی کۆمەڵایەتی، و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵایەتی، ئەو وێرانکارییەی کە بەهۆی شەڕەکانەوە دروستیکرد، نەک تەنها کاریگەری لەسەر کورد هەبوو، بەڵکو کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەبوو، بۆیە پێویستە گەلان ژیانێکی نوێ، ئازادانە بە ئیرادەی خۆیان و ناسنامەی خۆیان بژین.