فیدان دۆغان لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە

فیدان دۆغان، نوێنەری پاریسی کەنەکە، کە لەگەڵ ژنانی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز لە پاریس تیرۆر ران، لە سەر گۆڕەکەی بەبیر هێندرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە پاریس، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە  لەگەڵ ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی)،  ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد کرانە ئامانج.

 

 لە ناوچەی ئەلبستانی مەڕەش لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە، هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی و نارین گەزگۆر، جێگری هاوسەرۆکانی دەبەپەو  ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەبەپە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد تەژەئا، ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی دەم پارتی و دەبەپەی شار و ناوچەی دیلۆک، سەمسور و ڕەحاو زۆر کەسی دیکە، بەشداری یادکردنەوەکە بوون.

 

پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، پاکیزە سینەمیلیئۆغڵو، ئەندامی ئەنجومەنی دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و بەبیری هێنایەوە کە هێشتا کۆمەڵکوژییەکە ڕوون نەکراوەتەوە.

 

پاشان نارین گەزگۆر قسەی کرد و وتی: فیدان دۆغان ئازادیخواز بوو، ژنێک بوو هەستی ژن و وڵاتپارێزی بەرز بوو، ئەمەش هۆکاری کۆمەڵکوژی هەر سێ ژنە تێکۆشەرەکە بوو.

 

هەروەها هالیدە تورکئۆغڵو بەبیری هێنایەوە کە ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە پاریس لە کاتی پڕۆسەی دیالۆگدا کۆمەڵکوژ کران و وتی: بەتایبەت حکومەتی فەڕەنسا کە بڕیار بوو دۆسیەکە ڕوون بکاتەوە، بەداخەوە تا ئێستاش ڕاستیەکانی ئاشکرا نەکردووە.

لە میانی یادکردنەوەکەدا ژنان چەپکە گوڵیان لەسەر گۆڕی فیدان دۆغان دانا و دواتر مەراسیمی یادکردنەوەکە کۆتایی هات.