له پارێزگای لەحجی یەمەن پیاوێکی بەساڵاچوو خوشکەزا بچووکەکەی کوشت

لە یەمەن بە شێوەیەکی بەرچاو حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی جەنگ و بارودۆخی مرۆیی و دەروونی سەختی خەڵکی یەمەن، زیادی کردووە.

یەمەن

 

لە کاتێکدا شەڕی یەمەن دەچێتە نۆیەم ساڵەوە لە دوای کودەتای حوسییەکان و داگیرکردنی سەنعا، لەم ساڵانەی دواییدا تاوانەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان لە یەمەن زیادی کردووە.

 

لە ڕووداوێکی سەرسوڕهێنەردا کە گوندی مەرخای هەژاند، لە پارێزگای لەحجی یەمەن، پیاوێکی بەتەمەن خوشکەزا بچووکەکەی کە تەمەنی چوار ساڵە کوشت.

 

بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو تاوانە بە ئامادەبوونی باوکی منداڵەکە ڕوویداوەو بکوژەکە لە کاتی ڕووداوەکەدا بریندار بووە.

 

تاوانەکە ڕۆژی شەممە ١٧ی شوبات ڕوویدا و میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند دانیشتووانی ناوچەکە توانیویانە تاوانبارەکە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئاسایش بکەن بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە قێزەونەی کە بەهۆی ناکۆکی خێزانی نێوان پیاوەکە و خوشکەکەیەوە دروست بووە.