حکومەتی تورکیا کێڵگە کشتوکاڵییەکانی مەنبجی سووتاند
سوپای تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا، کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ڕۆژئاوای مەنبجیان سووتاند.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/05/20240511-20240511-image-870x-663f02fa5da00-jpgdd9fd9-image-jpg36c803-image.jpg)
مەنبج
ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای تورکیا و چەتەکانی سەر بە ئەنجومەنی سەربازیی تورکیا ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبج بەرداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەیانی تا کاتژمێر ٠٥:٠٠ سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ئاگریان لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ئەل ئولشلی و گوندی ئەل بوگاز لە ڕۆژئاوای کانتۆنی مەنبج بەرداوە، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئاگرەکە دەست پێبکات و تەشەنەی بکات بۆ زۆربەی کێڵگە کشتوکاڵییەکان و ئاگرێکی گەورەی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.