فەتوش تورکەر: پشکنین و توندوتیژی سێکسی بێڕێزیکردنە بە کەرامەتی مرۆڤ

فەتوش پینار تورکەر، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای "Medya" کە لە دۆسیەی شارەوانیی گەورەی ئیستەنبوڵدا دادگایی دەکرێت، باسی لەوە کرد کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی پشکنینی بێ جلوبەرگ و توندوتیژی سێکسی و چەندین پێشێلکاری دیکەی مافی مرۆڤ بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە پێشەنگی گفتوگۆی یاسایی لە تورکیادایە، بە زیادبوونی شایەتحاڵەکان سەبارەت بە پراکتیزەکردنی بێڕێزیکردن لەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا، گروپەکانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی ڕوون و لێپرسینەوە لە بەرپرسان دەکەن.

 

فەتوش پینار تورکەر، گشتیی کۆمپانیای "Medya" کە ماوەی ١٥ مانگە لە لە پاشخانی دۆسیەی شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵدا، لە دانیشتنێکدا کە لەناو زیندانی مرمرە بەڕێوەچوو، لەبەردەم دادگادا گەواهیدا دا و پشتڕاستیکردەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی پێشێلکاریی جددی مافەکانی مرۆڤ بووە، لەوانە گەڕان و پشکنین بەبێ جل و بەرگ و توندوتیژی سێکسیدا.

 

لە گەواهیەکەیدا، ڕایگەیاندووە، کە ئەوەی بەرگەی گرتووە "بێڕێزیکردنە بە کەرامەتی مرۆڤ"، لە دوای دەستگیرکردنی لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە تووشی فشارێکی دەروونی توند بووە و هەستی بە هیچ شەرمەزارییەک نەکردووە بۆ ئەوەی ڕوویداوە، بەڵکو ئەوانەی ئەم جۆرە پێشێلکاریانەیان ئەنجامداوە، دەبێ شەرمەزار بن.

 

ڕوونیکردەوە، کە تۆمەتبارکردنەکە تۆمەتی "وەرگرتنی بەرتیل"ی تێدا نەبووە کە لەسەری دەستگیرکراوە، تۆمەتەکان لەسەر بنەمای گەواهی شایەتحاڵێکی نهێنی بووە کە "ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان نییە"، ئەوەی لە دۆسیەکەدا هاتووە، نەبوونی بەڵگەی پشتگیری لەو بانگەشانە دەسەلمێنێت، داوای کردووە دادگا ئازادی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی دەکات.