کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ وریشە مورادی دەستی پێکرد

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆیان بۆ وریشە مورادی دەستپێکرد، کە تا ئێستا چارەنووسی لە دەستی ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆیان، بۆ خستەڕووی چارەنووسی وریشە مورادی لە دەستی ڕژێمی ئێراندا دەستپێکرد.

 

کژار لە هەڵمەتەکەدا، داوای خستنەڕووی دۆخی وریشە مورادی بە ناسناوی "جوانا سنە"، ئەندامی کژار، لە ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، کە لە ١ی ئابی ئەمساڵەوە لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لە نزیک شاری سنە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

 

هەروەها لەم ماوەیەدا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی وریشە مورادی و دامەزراوەکانی جێبەجێکردنی یاسا و ئەمنی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی وریشە بەدەست نەهاتووە، ئەم پرسە نیگەرانیی بنەماڵە و ڕێکخراوی کژاری لەبارەی بارودۆخی ناوبراو زیاتر کردووە.

 

دەتوانن لەم لینکەوە واژۆکان پێشکەش بکەن؛

کلیک بکە!