فێستیڤاڵی حەسار بەبەشداری زیاتر لە ١٠٠ خاوەنکار بەڕێوەچوو

ماوەی سێ رۆژ یەکەمین فێستیڤالی حەسار لە سەیدسادق بۆ بەرووبومی جوتیاران و خۆماڵی وخواردنی کوردەواری بەڕێوەچوو.

میهرەبان سەلام 

 

سەیدسادق-ماوەی سێ رۆژ یەکەمین فێستیڤالی حەسار بۆ بەرووبومی جوتیاران و خۆماڵی وخواردنی کوردەواری بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٤٠ هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەکەی کردووە.


زریان محەمەد ماوەی پینج سالە کاری گوڵ و تابلۆ و سیرامیک دەکات وتی: لە ڕێگەی پەیجەوە بەرهەمەکانم دەناسێنم و ئەمساڵیش وەک یەکەم فێستیڤالی حەسار پێمان خۆشبوو دەستمان هەبێت و کەشێکی گونجاوی بۆ ڕەخساندوین و هەلی پێداوین کارەکانمان نمایش بکەین.


سەبارەت بە بەشداری ژنان لە فێستیڤالەکەدا زریان وتی: ئەم فێستیڤاڵە وایکردووە کارەکانمان بناسیندریت و زیاتر بچینە ناو خەلک، باوەرم نەدەکرد ئەوەنە بەجوانی ئیشەکان بروات و خواستی زۆر لەسەرە، بەتایبەت لەناو گەنجان و منداڵان وە بەگشتی خواستی زۆری لەسەرە.

 

سەبارەت بە کارەکەی وتی: ئەم جۆرە سیرامیکانە بۆ دیزاینی ناوماڵ بەکاردێت و بۆ جوانکاری ناوماڵ بەکاردێت  و گوڵەکانیش گەنجەکان زۆر دەیبەن و بۆ دایک بێت یاخود بۆ هاوژین بێت، بە بۆنەی ئەم فێستیڤالەوە بە لایەنیکی زۆر باشەوە توانیومە پەیجەکە گەورەبکەم، لەهەندێک ناوچە بۆ ناوچە کار کردنی ژنان دەگۆڕێت، هەتا دەتوانن بۆ ژبان جێگەدەستیان دیار بێت و چونکە ژن شانازیەکی گەورەیە بۆ هەموو کوردستان.