فەرزانە فەسیحی لە پاڵەوانێتی ئاسیادا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد   

فەرزانە فەسیحی ڕیکۆردی شکاند و بوو بە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە پێشبڕکێی ٦٠ مەتریدا

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ فەرزانە فەسیحی، ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وەرزشی ئێران توانی لە پێشبڕکێی ٦٠ مەتری لە پاڵەوانێتی ئاسیادا و لە دووەم ڕۆژی پێشبڕکێکەدا مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

 

فەرزانە فەسیحی لە پێشبڕکێی ٦٠ مەتریدا توانی ڕیکۆردی ٠٧.٢٠ چرکە بەدەستبهێنێت، لە پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتریدا، نازەنین فاتیمە عیدیان، خەڵکی ئێران، بە کاتی ٥٥.١٤ چرکە، مەدالیای زیوی بە دەستهێنا، کاژان ڕۆستەمی خەڵکی ئێران بە ٥٥.٣٣ چرکە مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

 

یازدەهەمین کێبڕکێی ئاسیا لە ١٧ تا ١٩ی ئەم مانگە بە بەشداری ٤٠٠ وەرزشوان لە ٢٦ وڵاتەوە لە هۆڵی ئافتاب ئەنگەلاب لە تاران بەڕێوەدەچێت.