فەرمانی دەستگیر کردن بۆ بەهار عەلی دەرچوو

بەهار عەلی، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان چووە بەردەوام دادوەرو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهار عەلی،  چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و سەرۆکی رێکخراوی "ئێمە" تایبەت بە ژنان، ئەمڕۆ چووە بەردەوام دادوەرو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

 

 

شەدە بەشیر، چالاکوانی بوار مافەکانی ژنان لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسەکەمان وتی:  لەسەر سکاڵای مەلا مەزهەر خۆراسانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەهار عەلی، دەرچووە؛ لە سکاڵاکەدا هاتووە کە ناوبراو بێ رێزی بە ئاینی ئیسلام کردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهار عەلی بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سەردانی دادگای هەولێری کردوە، بەڵام دەستگیر نەکراوە.