ژمارەی دەستگیرکراوان لە لێکۆڵینەوەکانی نارین گوران زیادی کرد

لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی نارین گوران، ڕ.ئاتاسۆی تەمەن ١٥ ساڵ کە بە پارێزبەندی ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا و دەستگیر کرا.

ئامەد

 

لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵان کە لە ٢١ی ئاب لە گەڕەکی چولی سەر بە شارۆچکەی ڕێزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو، دوای ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە بەردەوامە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، دوێنێ جارێکی دیکە ڕ.ئاتاسۆی ڕەوانەی دادگای ئامەد کرا و لەلایەن دادوەری تاوانەکانی ئاشتیەوە دەستگیرکرا.

 

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی دۆسیەی نارین گوران دەستیپێکردووە، ژمارەی دەستگیرکراوەکان بووە ١١ کەس، تا ئێستا یوکسەل گوران، دایکی نارین، ئەنەس گورانی برایی و محەمەد کایا و بیرسەن گورانی ئامۆزای، مامەکانی سالیم فوئات گوران، ئامۆژنەکەی ماشاڵا گوران، کرێکارانی سەلیم گوران، محەمەت سەلیم ئاتاسۆی، محەمەت سەڤیک هاوژینی پوری و دواجار ڕ. ئاتاسۆی ١٥ ساڵ دەستگیر کراون.