ئارایشتگاکانی ژنان لە ئێران دادەخرێن

بەگوێرەی جێبەجێکردنی پلانەکانی "چاودێریکردنی سەندیکاکان" حەوت ئارایشتگای جوانکاری ژنان لە بەندەر مەهشار مۆر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی پلانەکانی "چاودێری سەندیکاکان"، ٧ ئارایشتگای بەندەر مەهشار مۆر کران.

 

بەرپرسی پۆلیسی شاری بەندەر مەهشار لەم هەواڵەدا ڕایگەیاند کە ئەم شوێنانە بە بیانووی "ڕیکلامی نە گونجاو لەگەڵ یاساکان" لە میدیای دیجیتاڵی مۆر کراون.

 

بە مەبەستی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەر خەڵکی ئێران و بەتایبەت ژنان، مۆرکردنی شوێنە گشتییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە.

 

مۆرکردنی شوێنە گشتییەکان لە کاتێکدا ڕوودەدات کە قەیرانی ئابووری لە ئێران ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بووەتەوە بۆ خەڵک، وە بە مۆرکردنی ئەو یەکانە و داخستنیان، حکومەت کێشەکانی خەڵک زیاد دەکات و هەوڵدەدات بە فشارخستنە سەر خەڵک ناچاریان بکات پابەندی یاسای حیجابی زۆرەملێ بن.