لە مەغریب ژنان لە ڕێگەی کارەکانیانەوە دژی توندوتیژی ئابووری تێدەکۆشن

ژنانی مەغریبی لە ڕێگەی سیمیناری هۆشیارییەوە سەرنجیان بۆ گرنگی سەربەخۆیی ئابووری ژنانی مەغریب لە هەموو بوارێکدا ڕاکێشاو ڕایانگەیاند، لە ڕێگەی پڕۆژەی "إشعاع"ەوە بژێوی سەربەخۆی خۆیان بەدەستدەهێنن و لە دژی توندوتیژی ئابووری بەرامبەر بە ژنان تێدەکۆشن.

حەنان حارت

 

مەغریب- بە هاوکاری دەزگای "الطاهر السبتي" و دامەزراوەی "دروسوس"، پڕۆژەی "إشعاع" لە ٢٠ی ئەم مانگەدا بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانیان و هەبوونی ئابوورییەکی سەربەخۆ و بەرەوپێشبردنی ئازادی کەسی و پیشەیی بۆ ژنانی مەغریب دەستیپێکرد.

 

پڕۆژەکە تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی ئابووری بەرامبەر بە ژنان

سوعاد تاوسی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای "الطاهر السبتي" ڕایگەیاند، پرۆژەی ئیشعاع بەشێکە لە پرۆژەکانی پەروەردە و ڕاوێژکاریی دامەزراوەکە و وتیشی: ئەم پڕۆژەیە بۆ ژنانە بۆ پەرەپێدانی توانا کەسی و کۆمەڵایەتییەکانیان، بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی و هەلی کار، بۆ ئەوەی ژنان درک بە لێهاتوویی خۆیان بکەن و پەرە بە تواناکانیان بدەن، پێویستە پەروەردەی پیشەیی وەربگرن، ئەگەر بمانەوێت دەست بە گەشەپێدان بکەین، پەروەردەی پیشەیی گرنگ و پێویستە، پەرەپێدانی ئەم پڕۆژەیە گرنگە کاتێک لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نزیک دەبێتەوە، ئەم پڕۆژەیە تیشک دەخاتە سەر هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و توندوتیژی ئابووری، هەرچەندە دیار نییە، بەڵام لە نێوان ١٧% بۆ ٢٥%ی ژنان قوربانی توندوتیژی ئابوورین.

 

پڕۆژەکە سێ ساڵ دەخایەنێت

دەلیلە موکا، بەرپرسی پڕۆژەی ئیشعاع ڕایگەیاند، ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی ١٣٥ ژنە لە لە کازالانکا، پڕۆژەکە سێ ساڵ دەخایەنێت و ئامانجی ئەوەیە بگاتە هەموو کۆمەڵگە، وتی: پڕۆژەکە بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی مەغریبدا گرنگە سەبارەت بە گەشەی دیمۆگرافی، وەک وەڵامێک بۆ زنجیرەیەک گۆڕانکاری، ڕێژەی پیری لە مەغریب بەخێرایی بەرز دەبێتەوە، بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٠٤ بۆ هەر خێزانێک سێ کەسی بەساڵاچوو هەبووە، ئەمڕۆ بۆ هەر خێزانێک چوار کەسی بەساڵاچوو هەیە، لە کۆی ٢٠%ی دانیشتووانی مەغریب ٧٣%ی ژنان بێکارن، پرۆژەی ئیشعاع وەک وەڵامێک بۆ پیشەی خوازراومان، یاسا سەریهەڵداوە، دەرفەتێکە بۆ ژنان کە بەشداری لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە کۆمەڵگەدا بکەن و ٢٠%ی دانیشتووانی کازابلانکا لە ڕەگەزی مێن.