پاژک: سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی تەشەنەسەندنی هێڵی بێریتانە

کۆردیناسیۆنی پاژک لە یادی ٢١ ساڵەی بێریتان هێڤیدا ڕایگەیاند، سەرهەڵدانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و جیهاندا دەنگی دایەوە، تەشەنە سەندنی هێڵی بێریتانە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش)ەوە ڕاگەیاندراوێکی دا.

 

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە هەر قۆناغێکی مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا ئەو کەسایەتییانە دەرکەوتن کە بە قارەمانێتییەوە تیکۆشانیان کرد و بە چالاکییە کاریگەرەکانیانەوە پرۆسەیەکی سەرکەوتوویان هێنایە ئاراوە. لە قارەمانێتی ئەم تێکۆشانەشدا لە ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) سڵاو لە تێکۆشانی بە شکۆی دەکەین و بە سەربڵندی رێچکەگری هێڵی بێریتانەوە بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی قارەمانمان یاد دەکەینەوە. بێریتان بە هەڵوێست، تێکۆشان و هەڵوێستی خۆیەوە لە بەرامبەر خیانەتەدا هێڵی بەرخۆدانی نواندەوە کە تا ڕۆژی ئەمرۆمان گەیاندامانی بەسەرکەوتن. بە هەڵوێستی بێریتانەوە ئیرادەی یەکبوونی ژنان دامەزرێنرا و بە ئەوەوە سوپایەکی گەورەی گەریلای ژن دامەزرێنرا. بە شانازی میراتی بەرفراوانی ڕێهەڤاڵمان ئەوانەی کە بە تێکۆشانی ئازادی جوان بوون، ٣٢هەمین ساڵوەگەڕی بە سوپابوونی ژنمان لە هەموو ژنان، گەلەکەمان و هەموو هاوڕێیانمان کە لەبەرەکانی شەڕدا لە ئەرکی لێپرسینەوەی مێژوویدان پیرۆز دەکەین.

 

هێڵی بێریتان هێڵی ژنێکی ئازاد، کوردی ئازادە کە ملکەچبوون قبوڵ ناکات، ژیانێکی ئازادە، کە بە کەرامەتەوە دەژی. بێریتان ڕێهەڤاڵی ئێمەیە کە واقیعی دوژمنی گەلی کورد، چ داگیرکەران و چ نۆکەرانی شیکردووەتەوە و لەبری ئەو ژیانەی کە ملکەچبوون بۆ کۆیلایەتی لەلایەن هۆشمەندی و زهنیەتی دەسەڵاتدارییەوە دەسەپێندرێت، ئەو ژیانەی پێ باشتر بووە کە ئیرادەی ژیانی ئازاد و کوردی ئازادەوە ئیمکانی هەبێ. بۆیە مردن بۆ هەر کوردێک گۆڕا بۆ چالاکیەکی بەردەوام بۆ ژیانێکی ئازاد. بێریتان وەک شوێنکەوتووی ڕێهەڤاڵمان مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، زەکیە ئاڵکان و بێریڤان بە فەلسەفەی "بەرخۆدان ژیانە" وێنەی تێکۆشانی بۆ ژیانی ئازاد هەڵکۆڵا. بێریتان بە ئیرادەی ژنێکی ئازاد لە دژی هەموو جۆرە نەرێتێکی دواکەوتووی پیاوسالاری ژیا، تێکۆشانی کرد، لە بەرخۆداندا بوو بووە خودی چالاکی. بێریتان بە چالاکیەکانی خۆیەوە لە دڵی هەموو کورستانیان دەنگی دایەوە. هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی بێریتاندا وتی "ئەو کەسەی شەڕ دەکات جوان دەبێت، ئەوەی جوان بێت ئازاد دەبێت و ئەوەی ئازاد دەبێت خۆشەویستیش دەبێت". ئەمڕۆ بە ملیۆنان بێریتان پێشەنگ و پاڵەوانی ژنان و گەلەکەیانن لە چیا ئازادەکان و لە هەموو شوێنێکی کۆمەڵگادا.

 

شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە ساڵی ١٩٩٢دا لە باشووری کوردستان لەدژی هاوکارانی نەتەوپەرست بە قارەمانێتییەوە شەڕیکرد و خۆی لە خواکوڕکەوە فرێدایە خوارەوە. کاتێک پێشمەرگەکانی پەدەکە پێیان گوت 'خۆت بەدەستەوە بدە، هیچت بەسەر ناهێنین' ڕێهەڤاڵمان بێریتان لەو ساتەدا بڕیاری چالاکییە مێژوویەکی خۆیدا. وای بیکردەوە تەسلیم بوون بێ حورمەتییە، بێ حورمەتیش خودی مردنە. ئەوانەی هەمویشە ئازادیخوازی لە دڵیاندایە تێدەگەن کە چی چالاکیەکەی گەورەی مێژوییە. بەم شێوەیە ژنانی کورد و کۆمەڵگەی کوردستان ئاشنا بە بێریتان بوون. بێریتان بەم چالاکییەکی خۆیەوە هاوشێوەی زەریفەکان و بەسێ-ییەکان لە نێو گەلی کورددا بووە ئەفسانە، بێریتان بۆ گەریلاکانی ئازادی بووە قارەمان، بۆ سوپابوونی ژینیش بووە پێشەنگ و ڕەگەزەکانی فەرمانداریی شەڕی سەرکەوتوو. ڕێهەڤاڵ بێریتان بۆ خۆبوون و ئازادی کۆمەڵایەتی بووە بناغەی پێوانەی پاراستنی جەوهەری. بێریتان بە قارەمانێتی ژیانی خۆی بۆ ئازادی لە بەرانبەر خیانەتدا کردە قوربانی. لە ئێستاشدا بە هەزاران ژن بە ناوی بێریتان  و بە هەزاران پیاوی رێهەڤاڵمان بوون بە شوێنکەوتەی بێریتان. لە چیاکانی کوردستان و هەموو جێگەیەکدا لەسەر هێڵی بێریتان تێدەکۆشن و لەبەرخۆداندان. هێڵی بێریتان حیزبوونی سازاند، ڕێگەی بۆ ئەوە کردەوە کە کۆنفیدراڵیزمی ژن و گەلان ئاواببێ. بووە هەڵوێستی کۆمەڵگەی ئازادی لێگەڕێنی ژنی ئازاد. سەرهەڵدانی ژنان بە درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە کورستان و جیهاندا دەنگی دایەوە لە هێڵی بێریتاندا گەورە بووە.

 

هاوپەیمانی گەندەڵی دەوڵەتی تورک–پەدەکە کە لە ساڵی ١٩٩٢ دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان پێکهێنرا، تا ئەمڕۆش بەردەوامە و پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمیش لەسەر ئەمە دامەزراوە. هێرشە جینۆسایدییەکانی ئەمڕۆ لە هەموو کوردستان بە لەلایەن کۆماری تورک و هاوکاری پەدەکەوە ئەنجام دەدرێن، بە ئامانجی نەهێشتنی تەڤگەری ئازادی و درێژەدان بەو پیلانگێڕییە. ئەو هاوپەیمانییە گەندەڵە، کە لە ساڵی ١٩٩٢ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تا ئەمڕۆش لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخمور، خەریکی فراوانکردنی داگیرکارییەکانیەتی. ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانەی دوژمن لەناوبردنی تەڤگەری ئازادییە. بانگەوازی ئەم دوایەیی باخچەلی لەم پرۆسەیەدا چارەسەرێکی دیموکراسی شەرەفمەندانە نییە، سەپاندنی تەسفیە و تەسلیمبوونە. عەقڵیەت و سیاسەتی دەسەڵاتدری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە پیلان، تەڵە، ملکەچبوون و پلانی لەناوبردنە. جگە لەوەش ڕێبەرێتی، تەڤگەری ئازادی کوردستان، پرسی ئازادی کورد و هێزی پاراستنی گەریلای لێکتردابڕیەوە، بە مەرامی سەودای بازرگانیکردن لابردنی گۆشەگیرییان کرد. بۆیە مەترسی بەردەوامە. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری کێشەی کورد' ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی سەردەمییە لە هێڵی بێریتان. لە هێڵی بەرخۆدان و حەقیقەتی فەرماندەی گەورە هەڤاڵ بێریتان، بەرزکردنەوەی خەبات لە شاخ و شارەکاندا تەنانەت ئەمڕۆش ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە. ئەمڕۆ لەم قۆناغه مێژووییەدا هەڵوێستی بێریتانەکان له بەرامبەر دوژمن و عه قڵییەتی پیاوسالاری و داگیرکاری و خیانەت لە هەموو کات زیارتر درووستە. بە بەکۆمەڵایەتیکردنی هێڵی بێریتان لە کوردستاندا، شکستی خیانەتی پەدەکە و جینۆسایدی کۆماری فاشیستی تورکیا دەشکێنین. لەگەڵ سەردەمی ئەو ژنانەی خەبات بۆ ئازادی دەکەن، شۆڕشی ژنان دەگەیەنن بە ئامانج.

 

جارێکی تر لە ٣٢ ساڵەی شەهید بوونی هێڤی بێریتان (گوڵناز کاراتاش)، ڕێز لە سەرجەم شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم، زەینەب (غوربەتلی ئەرسۆز)، مرێم (مرێم هەزار چۆلاک)، زنارین (سەلما دۆغان)، جاندا (سەنەم سەرتاب غۆگلی)، هێلین چەرکەس (نەرمین ئاککوش)، هەروەها تەواوی شەهیدان کە بە بەرخۆدانی بە شکۆی خۆیان لە دژی پیلانگێری، خیانەت و داگیرکاری تێکۆشان و ڕیگەیان بۆ ڕێچکەی ژن کردوە. هەموو شەهیدان شۆڕش لە کەسێتی هاوڕێیانمان ڕۆناهی (ئەندریا ۆڵف)، بەرمال (گولەر ئۆتاچ)، ڕەوشن (لەیلا کاپلان)، ڕۆژبین عەرەب (فاتمە ئۆزن)، ڕۆژین گەڤدا (سورەیا ئەسڵان)، سەلامەت مەنتەش، ئاینور ئارتان، ئارین میرکان بەڕێزەوە بەبیردێنیەوە و بەڵێن دەدەین خەونەکانیان بگەینین بە سەرکەوتن. بە ڕێزەوە بەژنمان بۆ یادی ئەو هەڤاڵانەمان دادەنوێنەیەوە کە بە دروشمی "کەس ناتوانێ ڕۆژمان تاریک بکات" لە دژی پیلانگێڕیی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەخت کرد. ئەم ڕۆحی خۆڕاگرییە کە لە خەباتی ئێمەدا لە دژی پیلانگێڕی و خیانەت پەرەی سەندووە، سیستەمی پیلانگێڕی و ئەشکەنجەدانی ئیمرالیش تێکدەشکێنێت. بەم بیرکردنەوە و باوەڕە دەڵێین بەرخۆدان لە هێڵی بێریتاندا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنمان بۆ دەهێنێت. بەڵێنمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ چارەسەری کێشەی کورد و بەدەستهێنانی ستاتۆییە لە کوردستان، بۆ ژنان ژیانێکی ئازاد لە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا بژین، هەمیشە هەمووکات لە شوێنپێی بێریتاندا تێکۆشان، بەرخۆدان و سەرکەوتن دەبێ."