ژن تیڤی بۆتە زمانحاڵ و هیوای ژنان

ئایسەل ئاڤیستا باسی لە چالاکییەکەی هاودەنگی لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا لەگەڵ کەناڵی ژن تیڤی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بۆنەیەک لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ژنان بە ناوی 'ژن تیڤی' بەڕێوەچوو، ئایسەل ئاڤیستا، کارگێڕی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە، ئاماژەی بەوەدا کە جین تیڤی شەش ساڵە زمان و هیوای ژنان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.

 

ئایسەل ئاڤیستا پشتڕاستیکردەوە کە ژن تیڤی تاکە تەلەفزیۆنە بەرنامەی تایبەت بە ژنان و گرنگی ژنان بەرهەم دەهێنێت، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە گەیاندنی ڕاستییەکانی ژنان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.

 

سومەیە بوز، نوێنەری پارتی چەپی سەوزی تورکیا، پێی وایە پاراستنی ژن تیڤی بە واتای پاراستنی ناسنامەی ژنان دێت هەروەها ئەرکی تەلەفزیۆنی ژنان زۆر بەرزە و کاری کردووە بۆ پەروەردەکردنی ژنان لە باکووری کوردستان و ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.

 

سومەیە بوز دووپاتیکردەوە ژن تیڤی ڕاستییەکانی ئازادیی ئاشکرا کرد و بەهۆیەوە دەتوانین پێشهاتەکانی پەیوەست بە ژنان لە جیهان و لە کوردستان ببینین، وتی : پارتەکەمان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی کە لە شاری موش بەڕێوەچوو، ژنانی ئێمەش گەورەترین بەشداربووان بوون بۆ ئەم سەرکەوتنە بە گەشتکردن لە شەقامێکەوە بۆ شەقامێکی تر و لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی دیکە و گواستنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان و خستەڕووی ئامارەکان.

 

لە درێژەی قسەکانیدا سڵاو لەو ژنانەی کە بەشدارییان لەم سەرکەوتنەدا کردووە کرد، هەروەها سڵاوی لە پیشەگەرەکانی میدیا لە ژن تیڤی کە شەو و ڕۆژ کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئەم سەرکەوتنە بەدەستبهێنن، هەروەها هەموو ئەو کرێکارانەی ناو چاپەمەنی ئازاد کە کاریان کردووە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستییەکان.