سێ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستبەسەر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هەڵکوتانە سەر ماڵانی دەوڵەتی تورکیا، ڕۆژنامەنووسان ڕەیحان حاجیۆئۆغڵو، ئەحمەد گونەش و نەکلا دەمیر دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمرۆ پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا، هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە ئیستەنبوڵ و وان و چەند ڕۆژنامەنووسێک دەستبەسەر کران.
بە پێی زانیارییەکان سێ ڕۆژنامەنووس لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا دەستبەسەر کران، بە ناوەکانی ڕەیحان حاجیۆئۆغڵو لە شاری وان، ئەحمەد گونەش و نەکلا دەمیر لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کران. هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەشیان نادیارە.