ڕژێمی ئێران مامۆستایێکی زمانی کوردی لە کارەکەی دوورخستەوە
هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنانی ئازادیخواز و زمانی کوردی بەردەوامە. لەم هەفتەیەدا لەیلا سەلیمی، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/12/20241211-20241211-3734202f-6ad3-4d81-915f-4e1b7d403ca7-696x430-1-jpgb0be2f-image-jpg1cb022-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، لەیلا سەلیمی تەمەن ٣٢ ساڵ، مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ، لەلایەن دەستەی لێکۆڵینەوەی تاوانە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێرانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ڕاگەیەندرا کە لەیلا سەلیمی بەهۆی "بەشداریکردن لە چالاکییەکانی سەندیکاکان و ئەندامێتی لە یەکێتی مامۆستایانی سنە" سزا دراوە.
شایانی بیرهێنانەوەیە کە لەم دواییانەدا هێرش و گوشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر زمانی کوردی و مامۆستایانی زمانی کوردی زیادی کردووە. تا ئێستا نزیکەی ٩ مامۆستای زمانی کوردی بە هۆکاری جیاواز لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و هەندێکیان دەستبەسەر و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە.