گولـلەی داگیرکەری تورکیا ژنێک و منداڵەکانی کردە ئامانج

دوای ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی عەفرین چەند جارێک لە شارەکانیانەوە، هێرشەکانی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئاوارەکان بەردەوامی هەیە و ژنێک کوژرا و دوو منداڵیشی برینداربوون.

مەنبج         

 

ژنانی ئاوارەی عەفرین کە پێشتر لە شەهباو تل ڕەفعەت دەژیان و ئێستا ئاوارەبوون بۆ کانتۆنەکانی ڕەققە و تەبقا و شارەکانی دیکە، لە نێوان پێشێلکاری و دەستدرێژی و سەنگەری کوشتن و ئاوارەبوونی زۆرەملێدا دەژین.

 

لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە، لەگەڵ خێرابوونی ڕووداوەکان کە لە سووریا ڕوودەدەن و کۆنترٶڵکردنی ئەو شارانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی شامدا بوون لەلایەن تەحریر شام و دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هێشتا هەوڵەکان بۆ چۆڵکردنی دانیشتووانی ئاوارەکانی عەفرین کە لە شەهباو تل ڕەفعەت نیشتەجێن هەیە.

 

دوێنێ ٨ی کانوونی یەکەم، لە کاتی هەوڵدان بۆ ئاوارەبوونی زۆرەملێی ئاوارەکان، خێزانێک بەر تەقەی چەتەکانی داگیرکەری تورکیا کەوتن و بەهۆیەوە نەزلیە خەلیل عەلۆ تەمەن ٤٣ ساڵ کوژرا و دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی نەسرین خەلیل قەمبار تەمەن ٩ ساڵ و عائیشە خەلیل قەمبار تەمەن ٧ ساڵ بریندار بوون.

 

هێشتا هەزاران کەس لە شەهباو تل ڕەفعەت گیریان خواردووە لە نێوان گەمارۆی چەتەکانی داگیرکەری تورکیادا، و بەرکەوتەی پێشێلکارییەکان دەبن، هەروەها ژنانیش تووشی دەستدرێژی دەبنەوەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگن.