وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتن لە خوارن هێنا

وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کورد، زیندانی لە زیندانی ئێڤین، لە ڕۆژی ١٩یەمینی مانگرتنەکەیدا، دوای تێکچوونی باری تەندروستی و لەسەر داوای کەژار و چالاکوانان، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٩ تشرینی یەکەم، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند کە وریشە مورادی، چالاکوانی کورد و ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار لە زیندانی ئێڤین کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا.

 

ئەمەش دوای ئەوە هات، کە کەژار لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کرد، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی وریشە مورادییەوە هەڵمەتی مانگرتن لە دەرەوەی زیندان و بە تایبەت لە ئەوروپا بەڕێوە ببەن، تا ئەو زیندانییە دەستبەرداری مانگرتن لە خواردن ببێت.

 

وریشە مورادی وەک ناڕەزایەتی دەڕبڕین لە دژی سزای لە سێدارەدانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی ١٠ ئەم مانگەوە، هاوکاتی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سێدارەدان، دەستی بە مانگ خواردنی نادیار کرد و چارەسەرییە پزیشکییەکانیشی ڕەتدەکردەوە، لە ڕۆژانی کۆتایی مانگرتنەکەیدا باری تەندروستی ناجێگیر بوو.

 

مانگرتنەکەی وریشە مورادی پشتیوانی چالاکوانان و ئازادیخوازانی لەسەر ئاستی کوردستان و جیهان بەدەستهێنا و شەوی ٢٨ ئەم مانگە هەڵمەتێکی هاشتاگ بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی بەڕێوە چوو.

 

وریشە مورادی لە ١ـی ئابی ٢٠٢٣ لە نزیک سنە دەستگیر کرا، دوای نزیکەی پێنج مانگ لێکۆڵینەوە لە ناوەندەکانی ئیتلاعات، گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئیڤینی تاران، هەروەها بە تۆمەتی یاخیبوون دادگایی دەکرێت.