یونیسێف: شەڕ کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی منداڵان هەیە

تێس ئینگرام، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دووپاتیکردەوە، خێزانەکان لە باشووری لوبنان ناتوانن ئەو پێداویستیانە بەدەستبهێنن کە پێویستیانە، بەتایبەتی ئاوی خواردنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تێس ئینگرام، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕایگەیاند، ناوچەکانی باشووری لوبنان شاهیدی بارودۆخی سەختی مرۆیین، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی کە کاریگەری ئەم جۆرە ململانێیەیان لەسەرە و زیانی بە تەندروستی دەروونی و توانای بەدەستهێنانی خوێندن و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان گەیاندووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانەکانی باشووری لوبنان ناتوانن ئەو پێداویستیانە بەدەستبهێنن کە پێویستیانە بەتایبەتی ئاوی خواردنەوە، هەروەها بۆیان قورسە لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی دیکە بگوازنەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە بۆردومانەکان بپارێزن.

 

ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە ڕێژەی بەرزی تووشبوون بە ڤایرۆس لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشووری لوبنان، بەتایبەتی لەنێو ئەو منداڵانەدا کە بەهۆی زەبر لە مێشک و بڕبڕەی پشتدا تووشی برینێکی سەخت دەبن و پێویستیان بە نەشتەرگەری سەختە، تۆمار کراوە، جگە لە حاڵەتەکانی بڕینی ئەندامەکانی جەستە، هەروەها نەشتەرگەری ئێسک دوای بەرکەوتنیان بە برین لە ئەنجامی بۆردوومانەکاندا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی گەورە بۆ زۆربەی منداڵان لەناو ناوەندەکانی داڵدەدان ترسیان لە دەنگی بۆردوومانەکانە، جەختیشی لەوە کردەوە کە منداڵان تەنها توانای بەرگەگرتنی فشاریان هەیە بۆ ماوەیەکی کورت، ئەگەریش بابەتەکە بەردەوام بێت و خراپتر بێت، ئەوا دەکرێت مەترسیدار بێت بۆ تەندروستی و گەشەکردنی منداڵ لە درێژخایەندا.