ژنانی ئێزدی: خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەکەینەوە

ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ئەنجامی هەڵمەتی یەک ساڵەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال'یان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند، ساڵێک خەباتیان تێپەڕاندووەو بیری عەبدوڵا ئۆجالان دەهێنن بۆ ژیان.

شەنگال

 

ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرد، هەروەها کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلی شەنگالیش لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال' پەیوەست بوون بەم هەنگاوە نێودەوڵەتییەوە، ئەندامانی تاژێ ئەنجامی یەک ساڵی هەنگاوەکەیان هەڵسەنگاند و هەروەها هەڵوێست و ئیرادەی شەنگالیان بۆ ساڵی نوێی هەنگاوی ئازادی دەربڕی.

 

ئەمشێ کۆرکۆرکی و شەمێ حەلیقی، ئەندام و کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕایانگەیاند، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.

 

"خەبات بۆ ئازادی بەرز دەکەینەوە"

شەمێ حەلیقی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ ڕایگەیاند، خۆی وەک ژن و کۆمەڵگەی شەنگال ٢٤ کاتژمێر خەبات بۆ ئازادی دەکات و وتی: ئێمە وەک ژنان و کۆمەڵگەی شەنگال هەمیشە لە کار و چالاکییەکاندا دەبین، ئەرکی ئێمە وەک ژن زیاترە لە ئەرکی پیاوان بۆ خەباتکردن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ڕێبەر ئاپۆ هاوکارمان بوو، هەروەها دەمانەوێت هەموو شتێک بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکەین، هەرچی لە ئێمەی ژنان و کۆمەڵگەی گشتی ئێزدی داوا بکرێت دەیکەین تا ڕێبەر ئاپۆ بە فیزیکی دەبینین تێدەکۆشین، داوا لە کۆمەڵگەکەمان دەکەین بە گشتی لەبیرمان نەچێت کێ ئەم کۆمەڵگەیەی ڕزگار کرد، ئەمڕۆ بوەستین و یەک دەنگ بن بەرامبەر بە ستەمکاری و زۆرەملێ و دەنگی خۆتان بۆ ئازادی بەرز بکەنەوە، وەک ژنانی ئێزدی با بە هەموو شێوەیەک خەبات بکەین، ڕێپێوان و چالاکی و هەرچییەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ داوای بکرێت ئەنجامی دەدەین.

 

"بیری ئازاد دەهێنینە ژیانەوە"

 ئەمشێ کۆرکۆرکی، ئەندامی تاژێ ڕایگەیاند، ساڵێکی تەواویان تێپەڕاندووەو لە ساڵی داهاتوودا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەبات دەکەن و وتی: ئەو کۆبوونەوەو ڕێپێوانانەی کە لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا کراون هەنگاوێکی تەواو بوو، بەڵام ناتوانین بڵێین بەسە و ئەوەندە جێگەی ڕەزامەندییە، ئێمە بانگەوازێکمان هەیە بۆ هەموو ژنان و کۆمەڵگە کە ئاوڕێک لە کۆمەڵگەی ئێزدی بدەنەوە، کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەم بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕێکخستووە، لەسەر بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ هەستاین و چاومان کرایەوە و دۆست و دوژمنی خۆمان ناسیەوە، داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم بیرۆکە و فەلسەفەیە بۆ خۆیان وەربگرن و لەدەستی نەدەن، هەمووان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ خەبات بکەن، با ھەنگاو بنێین و بیری ڕێبەر ئاپۆ بە ھەموو ھەستەکانمانەوە بناسرێت، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین، بەڵێن بە ڕێبەرمان دەدەین بیرۆکەکەی دەهینینە ژیانەوە، ئەگەر ئەو بیرۆکەیە بکەینە واقیع، ئازاد دەبین و پێش لە زوڵم و زۆرداری دەگرین.