ڕا-ژن پیرۆزبایی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کوردی نارد

ڕا-ژن سڵاوی لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورد کرد و یادی گوربەتلی ئەرسۆزی کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە بەدوای ڕاستییەکاندا دژی جینۆسایدی ژنان و پیلانگێڕی و جینۆساید دەگەڕێین".

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیونی ڕاگەیاندنی ئازادی ژن/ڕا-ژن بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورد و ٢٧ەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی گوربەتلی ئەرسۆز، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە ڕێزەوە هاوڕێیانمان گوربەتلی ئەرسۆز، گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، شیلان باقی، شەڤین بینگۆڵ، گوڵناز ئێگێ، دەنیز فرات، نوژیان ئارهان، دلیشان، دلۆڤان و دەیان شەهیدی ڕاگەیاندن بە بیر دەهێنینەوە، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنانی کورد لە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕێگای درێژەدان بە میراتی گوربەتلی ئەرسۆز ژیانی خۆیانیان بەخشی  پیرۆز دەکەین، هێزە پیلانگێڕەکان ئیدانە دەکەین و دەڵێین، ئێمە شوێن ڕاستییەکان دەکەوین و دەبینە دەنگی ژنان و کۆمەڵگە”.

 

لە ڕاگەیەندراوەدا بە بیرهێنرایەوە کە گوربەتلی ئەرسۆز یەکەمین دەرهێنەری پەخشی ژن بوو لە کوردستان و تورکیا، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لە بۆسەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە باشووری کوردستان شەهید بوو.

 

کۆردیناسۆنی ڕا-ژن ئاماژەی بەوە کرد کە گوربەتلی ئەرسۆز میراتێکی گرنگی ڕۆژنامەگەری لە دوای خۆی بەجێهێشتووە و ڕایگەیاند، "لە ساڵانی نەوەدەکاندا بۆ ئەوەی دەنگی کۆمەڵگە و ژنان بێت، بە ئازایەتی و هۆشیاری ژنان سەرکردایەتی خەباتێکی بێوچانی کردووە، گوربەتلی ئەرسۆز ڕۆحی کوردی هەیە، نەریتی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد بە فەلسەفەی ئازادی ژنانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرا و وترا 'بیرۆکەی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ژنێکی ئازاد' لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرجەستە بوو و بە هەموو گۆشەکانی جیهاندا بڵاوبووەوە. ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، بۆ ڕێگریکردن بوو لە پێکهاتنی فەلسەفەی ئازادی و ٢٦ ساڵە بە گۆشەگیریی ڕەها بەردەوامە. ئەگەر پیلانی نێودەوڵەتی نەیتوانی بگاتە ئەنجامەکەی، ئەوە لە ئەنجامی هەوڵە ناوازەکانی ڕێبەر ئاپۆ و هیوا و حەسرەتی ژن و گەلی کورد و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بۆ ئازادی".

 

کۆردیناسۆنی ڕا-ژن ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسی سەرەکی سیاسەتی جینۆساید دژی ژنان و گەلی کورد و گەلان، میدیای زایەندگەرایە و تاکپەرستە، "هەر بۆیەش وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئەرکی سەرەکی ڕۆژنامەگەری ئازاد دۆزینەوەی سیاسەت و پیلانگێڕییە تایبەتەکانی شەڕ و ڕاگەیاندنی دەنگی ژن و خەڵکە".

 

لە کۆتایدا ڕا-ژن ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە دەزانین کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای چارەسەری کێشەی کورد و چارەسەری دیموکراتییانەی کێشەی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆیە لەم کاتەدا کە شەڕ لە کوردستان و ناوچەکە توندتر بووە، زۆر گرنگە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان ڕاستییەکان بخەنە ڕوو. ئێمە وەک ڕا-ژن ڕایدەگەیەنین، بە میراتی ڕۆژنامەگەری ئازاد کە لە گوربەتلی ئەرسۆزەوە وەرمانگرتووە، دژی جینۆسایدی ژنان، دژی پیلانگێڕی و دڕندەییەکان بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێین".