"فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەشێت ببێتە تووشبوون بە شەکرە"

کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام، دەشێت ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

ناوەندی هەواڵ

 

ھەموو کەسێک ئەگەری ئەوەی ھەیە تووشی فشار ببن، بەڵام ئەو کەسانەی زیاتر ھەستیارن‌و زوو ھەڵدەچن، یان ھەستیاری زیاد لە پێویستیان ھەیە بۆ کەمترین گرفت، ئەوا زیاتر تووشی فشار و دڵەڕاوکێ دەبن، ئەم جۆرە کەسانە بە گۆڕانکارییەکی کەم، گرژ دەبن‌و زۆر زەحمەتیش دەگەنە بڕیاردان، ھەر گۆڕانکارییەک لە ژیاندا تووشی دڵەڕاوکێ‌و بیرکردنەوەیان دەکات، دواجار ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان دەبێت.

 

کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەوانەی بە بەردەوام لە دڵەڕاوکێدان پێویستە کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن و ڕۆژانە راهێنانەکانی خۆخاوکردنەوە بکەن.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بۆ دوورکەوتنەوە لە فشارو دڵەڕواکێ سەرقاڵی ئەو شتانەبن کە دەروونیان ئاسوودە دەکاتکۆمەڵەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ پێشگیری لە تووشبوون بە شەکرە، پێویستە کێش رێکبێت و وەرزش و جووڵەی ڕۆژانە هەبێت.