ئێوە ناتوانن ژنانی کورد بێدەنگ بکەن
لە چالاکییەکدا بۆ یادی کۆشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینی لە شاری زووریخ ، دیاری کرا کە ڕژێمە فاشیستەکان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" شکست دەهێنن.
ناوەندی هەواڵ
بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی کوشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینی کە لە لایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا، چالاکییەک لە شاری زووریخی سویسرا، بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاکی سویسرا بە ئامانجی پشتیوانی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ئەو سەرهەڵدانە بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە لە ژێر بارانێکی بەخوڕدا بەڕێوەچوو، سەلما سورەر وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-س) و دیلان چەتینکایا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کوردی سویسرا یەک بە یەک قسەیان کرد.
سەلما سورەر، وتەبێژی یەژەکە-س ڕایگەیاند، لە دوو ساڵی ڕابردوودا توڕەیی ئەوان بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی کەم نەبووەتەوە و دەڵێت: هۆکاری کوشتنی ژینا ئەمینی کوردبوونی بووە، وەک ژنێکی کورد گوشارەکانی دەوڵەتی ئێرانی قبوڵ نەکرد و بەرخۆدانی کرد، بۆیە کوژرا، هێزی کەسێک تێری ژنی کورد ناکات، ئێمە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تێکۆشان دەکەین، ژنانی پێشەنگ نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکو لە ڕۆژاڤا و باشووری کوردستانیش دەکرێنە ئامانج، ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر توڕەین، ئێمە بە تێکۆشانی خۆمان ئەم دەسەڵاتدارییە ستەمکارە دەشکێنین و هەمیشە لە مەیدانەکاندا دەبین.
ڕگەیاندراوی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن بەژەن ئیسماعیلی ئەندامی کۆمیتەوە خوێندرایەوە.
"ناتوانن بێدەنگمان بکەن"
دیلان چەتینکایا، هاوسەرۆکی سی دی کە-سە وتی: ئێمە پێشوازی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەین، هەمیشە لەگەڵیان دەبین، ئێمە هەمیشە دەبین بە قژی ژینا ئەمینی، ئێمە دەبینە قژی سووری سارا، ئێمە دەبینە قەڵەمی هێرۆ و گوڵستان، ئێمە دەبینە دەنگی هاواری نارین، ئێوە ناتوانن بێدەنگمان بکەن، ئێمە بەڵێنمان داوە؛ ئێوە بە دیدگای "ژن، ژیان، ئازادی" دەنێرین بۆ بەرپرسی مێژوو، ئێوە لەناو دەچن.
دیلان چەتینکایا بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سڵاوی لە ژنانی زیندانی گرتووخانەکانی ئێران کرد کە خۆڕاگری دەکەن و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان دەبێ دەنگی بەرخۆدانیان بن.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.