زیندانیانی ژن ڕەتیان کردەوە بچنە بەردەم داواکاری گشتی

بڕیاربوو دوێنێ وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، نێرگس محەممەدی، مەحبوبە ڕەزایی و پەریوش موسلمی بچنە بەردەم داواکاری گشتیی قەزای ٣٣ی شاری ئەردەبیلی بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر تۆمەتەکە، بەڵام هەر پێنج بەندکراوەکە ڕەتیان کردەوە بچنە بەردەم داواکاری گشتی.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ نێرگس محەمەدی، لە هەژماری ئینستاگرام بڵاوی کردەوە، کە پێنج زیندانی سیاسی ژن بە ناوەکانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، نێرگس محەممەدی، مەحبوبە ڕەزایی و پەریوش موسلمی، بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەیان سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان، بانگهێشتی بەردەم داواکاری گشتیی قەزای ٣٣ی شاری ئەردەبیلی کراون، کە بە ئاگادارییەک بۆ ناوەندی بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین نێردراوە.

 

بە پێی بڵاوکراوەکەی نێرگس محەمەدی، ئەو ژنە زیندانیانە ڕایانگەیاندووە، کە ئامادەی بەردەم داواکاری گشتی نابن، هەروەها نووسراوە، "ڕۆژی ٦ی ئاب، دوای لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی و ناڕەزایەتی ژنە زیندانییەکان لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین، هێزەکانی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسای ئەڤین هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ناڕازی، سەرەڕای ئەو لێدانە سەختانە، زیندان و داواکاری گشتی ڕێگرییان لە ئامادەبوونی نوێنەری پزیشکی دادوەری کرد بۆ تۆمارکردنی برینەکان، سەرەڕای سەرەڕای فەرمانی پزیشکی زیندانەکە، ڕێگریان لە گواستنەوەی بەشێک لە بریندارەکانیشیان کردووە بۆ نەخۆشخانە".

 

جێی ئاماژەیە، پەیجی ئینستاگرامی نێرگس محەمەدی، بە ئاماژەدان بە قەدەغەکردنی دیدار و سوکایەتیکردن بە ژنانی زیندانیکراو، نووسیویەتی: "دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ژنانی زیندانیکراو لە حەوشەی زیندانی ئەڤین وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی و جێبەجێکردنی بەربڵاوی سزای لەسێدارەدان لە سەرتاسەری وڵات و ئەم ڕووداوە، داواکاری گشتی و زیندانەکە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی زیندانیکراویان لە پەیوەندی و سەردانکردن بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بۆ یەک مانگ قەدەغە کردووە.