لە شەڕی سوداندا ژنان لە پێناو بوونی خۆیاندا خەبات دەکەن

لەناو شەڕ و ململانێکانی سوداندا ژنان لەپێناو ژیاندا تێکۆشان دەکەن، ئەوان ڕایانگەیاند، زۆرێک لە چێشتخانە بێبەرامبەرەکان بەهۆی کەمیی خواردنەکانەوە یارمەتییە خۆراکییەکانیان وەستاندووە.

ئایە ئیبراهیم

 

سودان- ماوەی ساڵێکە ململانێکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، ئاوارەیی، بێکاری، هەژاری، توندوتیژی و قەیرانی ئابووری و چەندین بارودۆخی سەختی بەدوای خۆیدا هێناوە ژنان و منداڵان زۆرترین کاریگەری ئەم دۆخەیان لەسەرە.

 

بەهۆی گرانی نرخەکانەوە ناتوانێت لە ناوچە ئارامەکاندا بژی

ژنێک بەناوی "خ.ئا." لەگەڵ دوو کوڕەکەی کە تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵەوەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیل دەژین کە یەکێکە لە ناوچەکانی خەرتومی پایتەختی سودان، دایکیان ناچار بوو لە ماڵەوە بمێنێتەوە چونکە پارەی نییە و ناتوانێت لە شوێنێکی ئارامدا بژی چونکە خانووەکان گرانن.

 

ئەو ژنە وتی: ئێمە لەم دۆخە جەنگییەدا زۆر ئازار دەچێژین، چونکە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی ژیان وەک ئاو و خۆراک بەردەست نین، من و دوو کوڕەکەم لەسەر خۆراکی خێرخوازان دەژین ئەمە بەس نییە بۆ ئێمە، زۆرجار ئەو خواردنەی دێی دەیدەم بە منداڵەکانم و هەندێکجار دوو ڕۆژ برسی دەمێنمەوە ئێمە ناوەندی تەندروستی کەممان هەیە و ئیتر بەرگەی ئەم ژیانە ناگرین.

 

بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی، زۆرێک لە چێشتخانە خێرخوازیەکان وەستان

هەرچەندە "خ.ئا." لەسەر خۆراکی هاوڵاتیانی خێرخواز دەژی، بەڵام بەهۆی نەبوونی پشتگیری داراییەوە ڕووبەڕووی کێشەی وەستاندنی ژمارەیەک چێشتخانەی بێبەرامبەر بووەوە، بە جۆرێک ئەو چێشتخانەیەی خواردنی پێشکەش بە هەزاران خێزان دەکرد ئێستا هەزاران خێزانی سودانی دوای ئەوەی خواردنەکانیان لەگەڵ خێرخوازان دابەش دەکەن، ناچار دەبن بە ئازارێکی زۆرەوە بژین.

 

لە سەرەتای شەڕەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە ماڵەوە دەمێنێتەوە و کۆچی نەکردووە

شاری ئوم دەرمان یەکێکە لە ناوچە ئارامەکانی پارێزگای خەرتوم، لە سەرەتای شەڕەوە ژمارەیەک کەس ڕوویان لەو ناوچەیە کرد و دانیشتوانی ڕەسەنی لەوێ مانەوە هەروەها ژمارەیەک ئاوارە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

ڕۆژنامەنووس مەی عیزەدین و بنەماڵەکەی لە سەرەتای شەڕەوە لە ماڵەکەیان لە شاری ئوم دەرمان ماونەتەوە و تا ئێستاش لەوێدا دەژین وتی: لە سەرەتای جەنگدا بەهۆی بەربڵاوی تۆپخانەکانەوە زۆر ترساوین، لەئەنجامی ئەو تۆپخانانەدا ژمارەیەک لە دراوسێ و کەسوکارمان گیانیان لەدەستدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم سەیری دۆخەکەمان بکەن هیوادارین شەڕەکە بوەستێنین و ئاشتی دروست بکەن.

 

ئاسایش نییە، هەموو ڕۆژێک ترس هەیە

ئەمیر نور ئەمین، کە لە شاری منارە لە ئوم دەرمان دەژی، وتی: شەڕەکە ئازار و ناخۆشییەکی زۆری لێداوین، چیتر ناتوانین ڕۆژەکانمان بە شێوەیەکی ئاسایی بەسەر بەرین، هیچ ئاسایشێک لە ناوچەکەدا نییە، چونکە تۆپەکان لە هەموو شوێنێک بڵاوبوونەتەوە، ماڵەکان دەکەونە خوارەوە ئێمە هەموو ڕۆژێک لە ترسدا دەژین.

 

بەدریە عەبدوڵا، دانیشتووی ئوم دەرمان دەڵێت: من و خێزانەکەم لە سەرەتای شەڕەوە ماڵەکەمان بەجێنەهێشتووە، یەکەم ڕۆژەکانی شەڕ بۆ ئێمە زۆر سەخت بوو بەهۆی تەقەی قورس و تۆپخانەوە.

 

گەلی سودان هیوادارن هەردوولا لە شەڕی سودان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی جنێڤەوە کە ئیدارەی ئەمریکا بانگەوازی کردووە، چارەسەرێک بۆ قەیرانی وڵاتەکەیان بدۆزنەوە.