"تا ئەو ڕۆژەی ڕەگی ستەم لە ئێراندا وشک دەبێت لە تەنیشت یەکترەوە دەوەستین"

مەهناز تەراح، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، بەیاننامەیەکی بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا کۆتاییهێنان بە ستەم پشتیوانی یەکدی دەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

مەهناز تەراح، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، بەیاننامەیەکی بۆ پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی ژنان و ڕۆژنامەنووس، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە جیاکاری بەرامبەر بە کورد کردووە، کە بۆ مەبەستی شەرعیەتدان بە کوشتار و سەرکەوتی گەلی کورد بەکاری دەهێنن، لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت: لە ڕۆژانی یەکەمدا کە دوای چەند مانگێک لە زیندانی تاکەکەسی گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین، دوای بیستنی تۆمەتەکانی هەوڵمدا خۆمی لێدوور بگرم، چونکە شتێک نەبوو پشتگوێی بخەم. تا ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەمجار لە کافتریای زیندان قسەمان کرد، سەبارەت بە ئێران و یەکپارچەیی خاکەکەی، چونکە کوردێکی ئێرانییە و هەمیشە خۆی بە ئێرانی دەزانێت، هەرگیز نەیوت کە ڕەنگە چ سزایەک بدرێت، هەرچەندە پێشوەختە دەشیزانی، بەڵام خەمی کەسانی دیکەی بوو، ئەو هەسانەی وەک هەوا بوون.

 

مەهناز تەراح دەشڵێت: تا ئەو ڕۆژەی سزاکەی ڕاگەیەندرا؛ سێدارە، هەرگیز تێنەگەشتم چۆن ئەو هەموو ماوەیە توانی بە بەهێز و جێگیر بمێنێتەوە، بەڵام تێگەیشتم کە چۆن دەسەڵاتداران دەتوانن وشە سەرەکییەکانیان بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان نەتەوەیەکدا بۆ ئەوەی شەرعیەت بە سەرکوت و کوشتن بدەن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی: من دەستورێکم دەوێت، بەڵام دەڵێم، هەر تۆمەت و بیرکردنەوەیەک هەبێت، بۆ من هێمای وەستانەوەیە بەرامبەر بە ستەمکاران، فشار و سەرکوتەکانی زیندانیش ناتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی هاودەنگیمان، تا ئەو ڕۆژەی ڕەگی ستەم لە ئێراندا وشک دەبێتەوە لە تەنیشت یەکترەوە دەوەستین.