توندوتیژی دژ بە ژنانی ئەفغانستان قەیرانی مرۆیی گەورەتر دەکات

دەسەڵاتی تاڵیبان و کۆمەڵگەی پیاوسالاری لە ئەفغانستان قەیرانی مرۆیی ژنکوژی گەورەتر کردووە.

بەهاران لاهیب

 

کابول- کوشتنی ژنان و هاندانیان بۆ خۆکوشتن یەکێکە لە هەوڵەکانی حکومەتە پاوانخوازەکان بۆ ئەوەی بیکەن بە کولتوورێک لە کۆمەڵگەیەکی وەک ئەفغانستاندا، بۆیە هەمیشە هەوڵی چەوساندنەوە و سوکایەتیکردنیان داوە، هەروەها هاندانی کوشتن، لەگەڵ تاڵیبان و کۆنتڕۆڵکردنی وڵات و کۆمەڵگەی پیاوسالاری، توندی ئەم قەیرانە مرۆییە زیادی کردووە.

 

ئاژانسی نوژنها مانگانە ئامار لەسەر کوشتنی ژنانی ئەفغانستان کۆدەکاتەوە، بەڵام ئەم ئامارانە تەنها ژمارەیەکی کەم لەو ڕووداوانە دەگرێتەوە کە ئاژانسەکەمان توانی لەژێر ڕۆشنایی هەلومەرجی سەختی ئەفغانستان پێی بگات.

 

لە ٢١ی ئایاردا ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە ناوچەی دلوتیار لە ویلایەتی غور خۆی فڕێدایە ناو ڕووباری هەریروت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 

لە ٢٣ی ئایاردا ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئەلمار لە پارێزگای فاریاب لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرا و لە هەمان ڕۆژدا ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە پشتونکۆت لە پارێزگای فاریاب لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

 

ڕۆژی ٢٠ی ئایار، ئەندامێکی تاڵیبان لە شاۆرچکەی کەرخی سەر بە پارێزگای هەرات، دوو هاوژینەکەی بە گولـلە کوشت.

 

 ڕۆژی ٢٧ی ئایار، ژنێک و پیاوێک و منداڵێک لە یەک بنەماڵە لە ناوچەی گۆلستان لە پارێزگای فەرا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران.

 

ڕۆژی ١ی حوزەیران، منداڵێکی کچی تەمەن ٨ ساڵ لە ناوچەی قادس لە ویلایەتی بادغیس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ٣ی حوزەیران، کچێک لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی لە ناوچەی سەنگاتاش لە ویلایەتی باغیس ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

 

لە ١٧ی حوزەیران، کچێک لە ناوچەی ڕاجاستان لە پارێزگای قەندەهار، لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.