چوار هەزار داری میوە چێندرا

لە ڕێگەی پڕۆژەی ژیانی ئابووری ژنانی دێرک لە گوندی مەلەزەرمێ، چوار هەزار داری میوە چێندرا، ئەو پڕۆژەیە کە ماوەی دوو ساڵە کاری لەسەر دەکرێت، ساڵی داهاتوو دەبێتە هاوکاری.

بێریڤان ئینتاچی

 

دێرک- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کاتێکدا ژنان لە ڕێگەی هاوکارییەوە کۆدەبنەوە بۆ پەرەپێدانی ئابووری کۆمەڵایەتی، پڕۆژەکانی ژنان بۆ بونیادنانی هاوکاری نوێ بەردەوامن، پڕۆژەی ژیان نزیکەی دوو ساڵە کاری لەسەر دەکرێت و ئابووری ژنان دەستی پێکردووە، ساڵی داهاتوو چوار هەزار دار میوە دەبنە هاوکاری.

 

لە پرۆژەی ژیاندا چوار هەزار نەمامی میوە لەسەر ١٣ هێکتار زەوی چێندرا، لە پرۆژەکەدا ماوەی دوو ساڵە هەزار و ٥٠٠  داری میوە چێندراون و لە ساڵی داهاتوودا میوە دەگرن، ٣٥٠ داری هەنجیر، هەزار و ٧٠٠ داری زەیتون، ٣٥٠ داری مانگۆ چێنراون،  لە ئێستادا پڕۆژەکە ١٠ کەسی تێدایە کە زۆربەیان ژنن. دوای ساڵێک، کە درەختەکە بەرهەمدار بوو، پڕۆژەکە دەگۆڕدرێت بۆ هاوکاری و بەسەر ئەو ژنانەدا دابەش دەکرێت کە بەشداری دەکەن.

 

پڕۆژەکە لە ساڵی داهاتوودا دەگۆڕدرێت بۆ هاوکاری

 حەمیدە شاویش، ئەندامی ئابووری ژنانی دێرک باسی لە پرۆژەی ژیان کردو وتی: نزیکەی دوو ساڵە پڕۆژەکە لە قۆناغی دروستکردندایە و ئێستا زەوییەکە بۆ پڕۆژەکە  جووتکراوەو چوار هەزار نەمام لەوێ چێندراوە، لە باخچەکەدا میوە و هەنجیر و بامێ و زەیتون هەیە، ئامانجمان دروستکردنی پڕۆژە نییە، ئامانج ئەوەیە کە ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە پەرە پێبدەین، ئێستا هێشتا ساڵێک ماوە بۆ ئەوەی دارەکان بەرهەمدار بن، کاتێک دارەکان بەرهەم دەهێنن، پڕۆژەکە دەگۆڕێت بۆ هاوکاری.

 

حەمیدە شاویش لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆربەی ئەو ژنانە ئێستا لە باخچەکەدا کار دەکەن پێویستی ڕۆژانە و چاککردنەوەی دارەکان ئەنجام دەدەن، ئەم پڕۆژەیە پەیوەندی بە ئابووری ژنانی دێرکەوە هەیە، لە دێرک چەندین هاوکاری جیاواز هەن، بەڵام به تایبەتی بەپێویستمان زانی پرۆژەیەکی ئاوا دروست بکەین.

 

"درەختی میوە بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت"

حەمیدە شاویش ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی پڕۆژەکە دەکرێتە هاوکاری، دارە میوەکان بەسەر خێزانەکاندا دابەشدەکرێت و وتی: ئەو خێزانانە لە هاوکارییدا کاردەکەن و بەرهەمی دروێنەکراویش هی ئەو خێزانە دەبێت، بە واتایەکی تر ئەو خێزانەی کە بەشێکە لە هاوکارییەکە، بەقەد ئەو دارانەی بۆی تەرخانکراوە، میوەکانی خۆی بفرۆشێت و بژێوی ژیانی دابین بکات، تا ئێستا ئابووری ژنان بە پێداویستییەکانی باخچەکە بەرز دەکرایەوە، بەڵام کاتێک بوو بە هاوکاری، خێزانەکان خۆیان کار دەکەن.

 

کاری کۆمەڵایەتی، ئابووری کۆمەڵایەتی

حەمیدە شاویش وتی: جگە لە بەدەستهێنانی ئابووری سەربەخۆ لەلایەن ژنان و بونیادنانی ئابوورییەکی کۆمەڵایەتی، ژنان لەڕێگەی هاوکارییەوە یەکتر دەناسن، کاتێک ژنان ئەم کارەیان دەستدەکەوێت، پێکەوە کاری کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبەن، پێویستی هاوکاری هەرچییەک بێت، پێکەوە بەڕێوەیدەبەن، تا کاتی شۆڕش ژن زۆر کاری نەدەکرد، ئێستا بە چالاکییە ئابوورییە سەربەخۆکان، ژنان لە کاردا جێگەی خۆیان دەگرنەوە و ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن و بەشداری لە کاری کۆمەڵایەتیدا دەکەن، وەک ئابووری ژن، هەموو مانگێک کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان ئەنجام دەدەین، ئەوان لەگەڵ کۆمەڵگەکان کۆدەبنەوە، ئێستا ئێمە چەندین هاوکاریمان هەیە کە ئێستا کاروباری خۆیان بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەم هاوکارییە پێمان وایە ٢٥ بۆ ٣٠ ژن دێن و جێگەی خۆیان دەگرن.

 

"پێویستە ژنان ببنە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان"

 حەمیدە شاویش تیشکی خستەسەر گرنگی ئابووری سەربەخۆ بۆ ژنان و ئەم پەیامەی بە ژنان دا: ژن نابێت دارایی خۆی بۆ خێزان، واتە بۆ پیاو جێبهێڵێت، ژن پێویستە خۆی کار بکات و لە ئەنجامی کارەکەیدا داهاتی خۆی پەیدا بکات، ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە لەگەڵ چالاکییە هاوبەشەکان، جارێکی تر داوا لە ژنان دەکەین کە بەشداری لە چالاکییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان، لە هاوکارییەکاندا بکەن، هەرکاتێک ژنان بیانەوێت ئێمە ئامادەین هاوکاری نوێیان بۆ دروست بکەین.

 

"دەمانەوێت ئەم باخچەیە دەوڵەمەند بێت"

لەناو ئەو ژنانەی لە پرۆژەکەدا کاردەکەن، ئەهەد ئەحمەد فەندی وتی: ئێمە خێزانێکین لێرە دەژین، هاوژینەکەم ئاگاداری ئەم باخچەیە یەو منیش ئاوی ئەم دارانە دەدەم و کێڵان دەکەم، هەرچی باخچە پێویستی پێی بێت دەیکەین، لە کاتژێمر ٧ی بەیانیەوە تا کاتژمێر ١١ کار دەکەین، دوای نانخواردنی نیوەڕۆ جارێکی تر دەگەڕێینەوە سەر کار، دەمانەوێت ساڵانە لەم باخچەدا کار بکەین، لەبەر ئەوەی کارمان تێدا کردووە، وەک ماڵی خۆمان دەیبینین و باخچەکەمان باشترینە.

 

"دارەکان بەبێ کار بەرهەم ناهێنن"

ڕیم خەلیف سەلیم خەڵکی ڕەققە لە پڕۆژەی ژیان کاردەکات، سەبارەت بەو کارانەی لە باخچەکەدا ئەنجامی دەدەن وتی: لێرە کار دەکەین، باخچەکە لە گژوگیا پاک دەکەینەوە و دەوری دارەکان هەڵدەکەنین، کار قورسە، بەڵام  دارەکان بەبێ کار بەرهەم ناهێنن، هەر بۆیە دەمانەوێت باخچەکەمان باش و دەوڵەمەند بێت.