"هەرکاتێک بڵێین ئاشتی، هێرش دەکەن بەڵام سەر دانانەوێنین"

 کەسوکاری زیندانییان و سزا دراوان لەم دواییانەدا بۆ قبوڵکردنی داواکارییەکانی زیندانییەکان چوونە ئەنقەرە و وتیان:  تا ئێمە بڵێین ئاشتی، ئەوان هێرش دەکەن، سەر بۆ ئەو سیاسەتانە دانانەوێنین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جولەمێرگ- زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و لە ٤ی نیسانەوە بەردەوامن لە نەچوونە دادگا و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و پەیوەندی تەلەفۆنی، ئێشکگری دادپەروەری کە لەلایەن بنەماڵەکانەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ گۆشەگیری و بەرخۆدان لە زیندانەکاندا دەستیپێکرد، وردە وردە بڵاوبووەوە و بوو بە چالاکییەکانی "دەنگ بۆ ئازادی" کەسوکاری زیندانییان ڕایانگەیاند، ئەو گۆشەگیرییە توندەی کە لە زیندانی ئیمرالی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێندراوە، هەموو بوارەکانی ژیان و بەتایبەتی لە زیندانەکاندا گرتووەتەوە، ئاماژەیان بەوەکرد، تا کۆتایی لەبەرامبەر ئەو گۆشەگیرییە بەرخۆدان دەکەن.

 

 کەسوکاری ئەو زیندانیانە کە لە هەموو شوێنێک دەنگیان بەرز دەکەنەوە، ئاماژەیان بەوەکرد ئەو بوارە کۆمەڵایەتییە و دواجار چوونە ئەنقەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا و ویستیان لەگەڵ وەزارەتی داد کۆببنەوە، بەڵام هیچ وەڵامێک بەو خێزانانە نەدرایەوە، دایکانی گەڤەر بە وتنی "دادپەروەری و یاسا لەم وڵاتەدا نییە" هەڵسەنگاندنیان بۆ پرۆسەکە کرد و داوایان لە هەموو گەلی کورد کرد کە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ماف و ئازادی دەنگ بەرز بکەنەوە.

 

"سیاسەتی جەنگ چارەسەر ناهێنێت"

کیمەت دۆغما ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت شەڕی دژی گەلی کورد ڕاگەیاندووە، بەڵام گەلی کورد بە بەردەوامی داوای ئاشتی ئاشتی دەکات و بەردەوام دەبن لە خەباتیان دژی سیاسەتەکانی جەنگ و وتی: بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن تێدەکۆشین، دەبێت هەموو زیندانییەکان ئازاد بکرێن، دایکەکان چوونە ئەنقەرە، بەڵام چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا نەکراوە، تا کەی بەم شێوەیە دەبێت؟ زانیاری دەربارەی منداڵەکانمان پێناگات، ێویستە هەموو دایکان ئاگاداری زیندانییەکان بن، دەمانەوێت دەنگی منداڵەکانمان ببیستن، هەمیشە پشتگیری منداڵەکانمان دەکەین، ئەردۆغان دەیەوێت خوێنی زیاتر بڕێژێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ڕێگری لێبکەین، چەند مانگێکە بارودۆخی زیندانییەکانمان نەزانیوە. ئەوەی دەکرێت ئەشکەنجەیە، ئەگەر پێشتر ڕوویدابا زەوی دەلەرزی، بەڵام هەمووان کوێر و کەڕن، تا دوا دڵۆپی خوێنمان تێدەکۆشین، بێدەنگ نابین و ئەشکەنجەی ئەوان قبوڵ ناکەین، وەک دایکان هەمیشە لە مەیداندا دەبین.

 

"هەنگاو دەنێین بۆ چارەسەر"

نورتەن سانجاک، دایکی ئاشتی یەکێکە لەو دایکانەی کە چووەتە ئەنقەرە ، باسی لەوەکرد، بۆ داوای ئاشتی و دانوستان ڕۆیشتوون و وتی: بۆ زیندانییەکان چووینە ئەنقەرە، وەک دایکانێک کە ئازار دەچێژین، دەمانەوێت ئەم ئەشکەنجەیە کۆتایی پێبێت، ئاشتییەکی شەرەفمەندانەمان دەوێت، تا کەی ئەم خوێنڕشتن و مردنە بەردەوام دەبێت؟ ئەم کێشەیە بە مردن چارەسەر نابێت، کاتێک ئەم ئەشکەنجە و گۆشەگیرییە کۆتایی هات، ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، با پێکەوە بڵێین بەسە بۆ ئەم کێشەیە،. ڕۆژانە خێزانەکان دەستگیر دەکرێن و گەنجان دەسبەسەر دەکرێن، ئێمە مافی خۆمانمان دەوێت، ئێمە ژیانێکی ئازادمان دەوێت، بەدوای دۆزی خۆمانداین و تا کۆتایی لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبین، زۆر دایک هەبوون تووشی جەڵتەی دڵ بوون و لە پێناو ئارامیدا گیانیان لەدەستدا,ئەمە قبوڵ ناکەین و دەڵێین بوەستن.

 

"لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانە سەر دانانەوێنین"

میسیرهان چوروح ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکە هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە، لە بەرامبەر ئەو پڕۆسەیە بێدەنگ نابن و بەرخۆدان دەکەن و هەمیشه له مەیدان دەبن، وتی: ئێمە نەک تەنها بۆ خۆمان، بەڵکو بۆ هەمووان چووینە ئەنقەرە. وتمان لەوانەیە لە دۆخی دایکان تێبگەن، بۆیە چووینە ئەوێ، لەوێ ئارامیمان دەویست، دەمانویست ئەم فشارە کۆتایی پێبێت، بەڵام وەڵامی داواکاریی ئێمەیان بۆ ئاشتی نەدایەوە، ئەوان ساڵانێکە هەمان کار دەکەن، دادپەروەرییان نییەوهەیە و یاسایان نییە، گوێیان لە دەنگی ئێمەو دەنگی زیندانەکان نییە، سەرەڕای ئەوە ئێمە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین، بەڵێ ئێمە ئاشتی و دادپەروەریمان دەوێت، بەڵام خۆمان نادەینە سەدت ئەم فشارانە، ئەمانە کۆتایی پێدێت، لەسەر پێی خۆمان دەوەستین و تێدەکۆشێن، گەڤەرمان بەجێهێشت و چووینە ئەوێ بۆ ئەوەی ئەم خوێنڕستنە بوەستێنین. بەڵام کاتێک باس لە قسەکردن دەکرێت دەڵێن کورد شەڕی دەوێت، بەڵام ئەوانەن کە بەڕاستی شەڕیان دەوێت. ئەوانەن کە زمان و ماف و ئیرادەمان قەدەغە دەکەن، چەندین کاتژمێر لەسەر ئەو بەردانە دانیشتین و چەندین کاتژمێر چاوەڕێمان دەکرد، ئەو خەباتەی ئێمە لەوێ کردمان، لێرەش بەردەوامە، ڕادەست نابین و لەگەڵ منداڵەکانمانین.