"٣٠٠ ملیۆن منداڵ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر"

ڕێکخراوێکی جیهانی هۆشداری دەدات، کە ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن منداڵ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ٢٧ی ئایاردا بڵاویکردووەتەوە، توێژەرانی زانکۆی ئەدینبۆرگ بۆیان دەرکەوتووە، لە ساڵی ڕابردوودا ٪١٢.٦ی منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا بەرکەوتەی کۆمێنت و وێنە و ڤیدیۆی سێکسی نەخوازراو بوون و ئەم ڕێژەیەش نزیکەی ٣٠٢ ملیۆن منداڵ و گەنج دەگرێتەوە.

 

بە ملیۆنان منداڵ لە جیهاندا دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر

بە هەمان شێوە لە ٪١٢.٥ی گەنجان لەلایەن گەورەکانەوە تووشی سەرنجی سێکسی بوون، ئەم تاوانانە جۆرێک لە 'فێلبازی' لەخۆدەگرێت کە ساختەکاران داوای پارە لە بەرکەوتەکانی دەستدرێژییەکە دەکەن و دەڵێن ئەگەر پارە بدەن وێنەکانیان بڵاو ناکەنەوە، هەروەها تەکنەلۆژیای ساختەی قووڵ کە لەلایەن بەرنامەکانی زیرەکی دەستکردەوە دابینکراوە، خراپ بەکاردەهێنن.

 

ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ڕابردوو ڕێکخراوێکی دژ بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان هۆشداریی دا لە مەترسی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ دروستکردنی وێنەی ڕووتی گەنجان.

 

ساڵی ڕابردوو هەمان دامەزراوە هۆشداریدا لەوەی بەرکەوتەکانی دەستدرێژی هاندراون بۆ ناردنی گرتە ڤیدیۆییەکان کە بارودۆخی سێکسی تێدایە، هەروەها هەڕەشەیان لێکرا کە ئەگەر نەیانەوێت پارە بنێرن، ئەو ڤیدیۆیانە بڵاودەکەنەوە.