نەدا شەهسواری پشکی ئۆڵۆمپی بەدەستهێنا

نەدا شەهسواری بە شکستپێهێنانی نوێنەری کازاخستان، پشکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

نەدا شەهسواری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی ساڵی ٢٠٢٤ بە ئەنجامی ٤-٣ لە سەرڤیناز میرکادیرۆڤای خەڵکی کازاخستانی بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردنی ئاسیای ناوەڕاست بەدەستهێنا.

 

بەم سەرکەوتنە بۆ سێیەمجار دوای لەندەن ٢٠١٢ و ڕیۆ ٢٠١٦ ئەم پشکەی بەدەستهێنا.

 

لەلایەکی دیکەوە سەرڤیناز میرکادیرۆڤا ئەنجامی یاریی کۆتایی ڕادەستی نەدا شەهسواری کرد، کە لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و لە کۆمەڵەی یەکەمدا توانیبووی بەسەر مەهشید ئەشتری ڕکابەری نەدا شەهسواریدا سەرکەوتوو بێت.