بانگەواز بۆ ژنانی گەنج: دژی شەڕی تایبەت ڕابپەرن و تێبکۆشن

ژنانی گەنج ڕۆڵی ژنانی گەنجیان لە ڕێکخستنی گروپەکان و هاوکارییەکان و کۆمەڵگەدا دەربڕی و داوای پاراستنی ناسنامەی ژنانیان کرد، وتیان: لە دژی شەڕی تایبەت ڕابپەڕن و تێبکۆشن.

 سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ-ژنانی گەنج بە بەشداری ١٥٠ کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆنفرانسی خۆیان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" بەڕێوەبرد، ژنانی گەنج کە ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی ژنانی گەنج لە نەتەوەی دیموکراتیکدا و وتیان: بۆ مسۆگەر کردن خەباتێکی بەهیزتر پێویستە.

 

"نەتەوەی دیموکراتیک مسۆگەری بوونی هەموو نەتەوەکانە"

میدیا عەبدولڕەحمان، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی زۆرێک لە نەتەوە و تایەفەکان ئەمڕۆ باس لە ڕۆڵی ژنانی گەنج دەکەن لە نەتەوەی دیموکراتیدا وتی: زۆر جۆری هێرش لە دژی ژنان و ناسنامەیان ئەنجام دەدرێت، چونکە دوژمنمان دەزانێت ئەمڕۆ ژنان لەژێر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیدا خۆیان ڕێکدەخەن، ئامانجمانە ئەو هێرشانەی لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن بە گفتوگۆو ئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە بەتاڵ بکەین، فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان وەک دەریایەکی قووڵ وایە، تا ژنان زیاتر نوقمی ببن، دەتوانن کەسایەتی خۆیان بە بیر و فەلسەفەی ئەو بونیاد بنێن و خەبات بکەن بۆ ئازادی کەسی و گشتی خۆیان، پێشتر سیستمی دەسەڵاتداری تەنها یەک ئاڵا و یەک زمانیان قبوڵ دەکرد، ئەمڕۆ، بە خەباتی ڕێبەر ئاپۆ، چەندین ئایین، زمان، تایەفە و کولتوور هەن کە پێکەوە تێدەکۆشن و دەمانەوێت ئەم ڕۆحە بۆ هەموو جیهان بڵاوبکەینەوە.

 

"دژی شەڕو هێرشەکان گەلی شۆڕشگێڕ پێویستە"

میدیا عەبدولڕەحمان ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنانی گەنج کرد لە پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە و دەستکەوتەکانی شۆڕش و وتی: لە ئێستادا هێرشی تایبەت و مامناوەند و جۆراوجۆر هەیە دژی کۆمەڵگە و گەنجانمان لەسەر ئاستی بەهاکان، بۆیە پێویستە شەڕی شۆڕشگێڕەکان لە دژی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دروستکردنی شانەی نوستوو و سیخوڕەکان کە گەنجان لە سروشتی خۆیان دووردەخەنەوە بەرەوپێش بچێت، بەهێزکردنی هێزی سروشتیمان لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر کولتوور و ڕەوشت و ناسنامەی ژنانی گەنج بپارێزین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا میدیا عەبدولڕەحمان تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەی هاوبەشی خەباتی ژنان و وتی: لە کۆتاییدا گرنگترین شت دامەزراندنی بەرەیەکی هاوبەشی خەباتی نێوان ژنان لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپایە و پێکەوە دەتوانین ناسنامەی ژنان بپارێزین و پرۆژەی دیموکراتیک بونیاد بنێین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، شۆڕشێک ڕێکدەخەین و ئازادی دەکەین.

 

لە کۆمەڵەکانەوە بۆ سوپا خۆیان پاراست

حەمیلە محەمەد، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی گەنج ئەمڕۆ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە دامەزراندن و نیشتەجێکردنی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی: گرنگترین شت بۆ ژنانی گەنج بڵاوکردنەوەی بیرو تێڕوانینی ڕێبەر ئۆجالانە و ئەمە پیرۆزترین ئەرکە بۆ ئێمە، پێشەنگایەتی ژنان لە گروپدا دەستی پێکردووە، هەتا ئەمڕۆش پێشەنگایەتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا هەیەو و دەیەوێت بە ناسنامە و شۆڕش خۆی بناسێنێت، نەبوونی ناسنامەی ژنان و کۆیلایەتییان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانمان زیاتر دەکات بۆ زیادکردنی تێکۆشانمان.

 

بانگەواز بۆ ژنان: لە دژی شەڕ ڕابپەرن و تێبکۆشن

حەمیلە محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژنان ئێستا تێگەیشتوون لەوەی کە بۆچی دەڵێین ژن، ژیان، ئازادی و بۆچی ئێمە ئەمڕۆ تێدەکۆشین، ئەگەر خەباتی ژنان نەبێت، ئەوا هەموو شۆڕش و چالاکییەکانی دیکە لەناودەچن و مانای ڕاستەقینەی خۆیان نابینن، باوترین ڕۆڵی ژنانی گەنج لە جیهاندا بەرخۆدانی یەپەژە بوو دژی داعش، ژنان لە ڕۆژئاوا لە دروستکردنی گروپێکەوە بۆ دروستکردنی سوپا ڕۆیشتن، ئەمە شتێکی ئاسایی نییە، بۆیە داوا لە ژنانی باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە لە دژی ئەو هێرشانەی کە کوردستان دابەش دەکەن و داگیر دەکەن، ڕابپەرن و تێبکۆشن.