پێنج ژن لە تەعز بەهۆی بۆردوومانەوە گیانیان لەدەستدا

پێنج ژن لە شاری تەعز لە یەمەن بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.

یەمەن

 

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ناوچە نیشتەجێبووەکانی ناوچەی مەقبەنەی ڕۆژئاوای شاری تەعزی کردە ئامانج، پێنج ژن گیانیان لەدەستدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزە هاوبەشەکان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و حوسییەکان بەرپرسیارن لە ڕووداوەکە.

 

ڕووداوەکە ڕۆژی ٢٧ی نیسان ڕوویدا لە کاتێکدا ژنان لەسەر بەنداوێکی ئاوی بچووک بوون بۆ بردنی ئاو لە گوندێکی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لەسەر لوتکەی چیای بەرح سەید.

 

ماڵپەڕی "سبتمبر نێت" کە سەر بە هێزە هاوبەشەکانی دڵسۆزی حکومەتی یاساییە، حوسییەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی بیرێکی ئاویان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی مەقبانە کردووەتە ئامانج و پێنج ژنیان کوشتووە.

 

لە لایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی " المسيرة" سەر بە حوسییەکان ڕووداوەکەی شەرمەزار کردو ئەوەی بە "تاوانی بەکرێگیراوانی دوژمنکاری لە ناوچەی مەقبانە لەتەعز" پێناسە کردو وت:ی ئەو بۆردوومانە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج ژن لەناویاندا منداڵ هەن.

 

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەسەر ڕووداوەکە نەدراوە.