کوژراوانی شەڕی غەززە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە
ئەو جەنگەی لە نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائل دەستی پێکردووە بووتە هۆکار بۆ مردنی چەندین هەزار هاوڵاتی بێ تاوان، ژنان و منداڵانیش بوونەتە زەرەرمەندی یەکەم

ناوەندی هەواڵ
لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.
وەزارەتی تەندرووستی غەززە، نوێترین ئاماری کوژراوان و بریندارانی ناوچەكەی بڵاو كردەوە، ئاشکرای کرد لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٤٨٢ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و چەندین هەزار کەسیش بریندارن و لە دۆخی سەختی ژیاندان، بە ڕێژەی زۆریش ژنان و منداڵان بوونەتە زەرەرمەندی یەکەم.
هەروەها، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٢٢ کەس کوژراون، شەڕەکە هێشتا بەردەوامە و بەوهۆیەوە، ٧٦ هەزار و ٤٩ کەس برینداربوون.