دەوڵەتی تورک ماوەی ٧ مانگە ئاوی حەسەکەی بڕیوە

دەوڵەتی تورک ماوەی ٧ مانگە ئاوی وێستگەی ئیلۆکی لە شاری حەسەکە بڕیوە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژانە ٨٠٠ تانکەر ئاو بەسەر خەڵکی شارەکەدا دابەش کردووە و هەوڵ دەدات ئاو دابین بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکیا و گروپە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە تورکیا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە شاری سەرێکانیان داگیرکردووە و بە شێوازی جیاواز بەردەوامن لە شەڕکردن دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها تورکیا ئاوی وێستگەی ئیلۆکی لە شاری حەسەکە بڕیوە کە پێداویستی زیاتر لە ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دابین کردووە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی هاوار، تورکیا لە ڕۆژی داگیرکارییەوە ٤٠ جار ئاوی سەرێکانی بڕیوە، خۆبەڕێوەبەری ڕۆژانە نزیکەی ٨٠٠ تانکەر ئاو بۆ دانیشتووانی هەرێم دابین دەکات.

 

لە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەکە حەسەکەی وەک ناوچەیەکی کارەسات ڕاگەیاند، خۆبەڕێوەبەری چەند پڕۆژەیەکی گەورەی بۆ دابینکردنی جێگرەوە لە وێستگەی ئیلۆک ئەنجام داوە، لە هەمان کاتدا، ٦٠ بوتڵی ئاو لە خزمەتی دانیشتوواندا دانراوە بۆ دابەشکردنی ئاو بۆ خەڵک، هەروەها دەرفەت دەدات بە هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی تانکەرو ڕاکێشانی ئاو لە بیرەکان، هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش ئاو دابەش دەکەن.

 

هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی ئاو

لە ئاداری ٢٠٢٠، کانتۆنی جزیرەی خۆبەڕێوەبەری یەکەم پڕۆژەی ئاوی لە ناوچەی حما لە ڕۆژئاوای شاری حەسەکە دەستپێکرد، لە پڕۆژەکەدا ١٥ بیر هەڵکەندراوەو ئاو بۆ ماوەی سێ مانگ لەو بیرانە دەر‌هێندرا، بەڵام بەهۆی کەمی ڕێژەی ئاوەوە، بیرەکان وشک بوون.

 

لە ئابی ٢٠٢١، خۆبەڕێوەبەری پڕۆژەیەکی دەستپێکرد کە ١٦٠کیلۆمەتر لە ڕووباری فوراتەوە درێژکرایەوە بۆ شاری حەسەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تورکیا ئاوی فوراتی کەمکردەوە، پرۆژەکە وەستا.

 

دەستەی بەرێوەبەریی هەرێمەکە لە ئابی ٢٠٢٣ پڕۆژەیەکی نوێی دەستپێکرد، پڕۆژەکە چوار قۆناغە ٢٠ بیر لە گوندەکانی ناوچەی عامودا لێدراوەو ٦٣ کیلۆمەتر بۆری ئاو بۆ حەسەکە ڕاکێشراوە.

 

پڕۆژەکە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی هەندێک بەربەست و تێچووی زیادەی نزیکەی ١٨ ملیۆن دۆلار، بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو.

 

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەکە، شارەکە پێویستی بە زیاتر لە ١٣٠ هەزار مەتر سێجا ئاوە لە ڕۆژێکدا.