ئامەد، ئەو کەسانەی لە نەورۆزدا دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران

٢٠٤ کەس، کە ٣٨یان منداڵ بوون و لە نەورۆزدا لە ئامەد دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.

ئامەد

 

لە میانەی ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد،   ٢٠٤ کەس کە ٣٨یان منداڵ بوون، بە تۆمەتی بەستنی جلوبەرگی کوردی و لەچکی ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد دەستبەسەر کراون.

 

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکرابوون بردرانە بەشی پۆلیسی ئامەد و منداڵەکان بۆ لقی منداڵان گواسترانەوە، دەستبەسەرکردنەکەیان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" و "دژایەتی یاسای ژمارە ٢٩١١ سەبارەت بە کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" بوو.

 

ئەمڕۆ هەموو ئەوانەی دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران.

 

جێی ئاماژەیە، ٢٦ گەنج، کە لە ١٩ی ئاداردا لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە ئامەد دەستبەسەر کرابوون، درەنگانی شەوی دواتر ئازاد کران، بە پێی زانیارییەکان لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئامەد لەسەر بنەمای زانیارییەک دەستیپێکردبوو.