١٧ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بانگەوازییان بۆ دیجلە موفتو ئۆغڵو کرد
١٧ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی DFG بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا داوای ئازادکردنیان کرد.

ناوەندی هەواڵ
سێیەم دانیشتنی دادگای دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلەو فورات " DFG"، سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" ئەمڕۆ له دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەدەچێت.
١٧ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پێش دانیشتنەکە داوای ئازادکردنی دیجلە موفتوئۆغڵویان کرد.
لە بانگەوازییەکەدا هاتووە: دیجلە موفتوئۆغڵو، ڕۆژنامەنووسە و بە تۆمەتی تیرۆر دادگایی دەکرێت لە کەیسێکدا کە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئازادیی ڕۆژنامەگەری دەکات، حکومەت ئەم کەیسە وەک ئامڕازێک بۆ تۆقاندن بەکاردەهێنێت.