کەرکوک، تۆمەتبارێکی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیر کرا
بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی لە کچێك کردووە گەنجێك بەناوی "م.م.خ" لە گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکوك دەستگیر کرا

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی "م.م.خ" دەستیگر کردووە، ک هەڕەشەی لە کچێک کردووە تا پارەی لێوەربگرێت.
دەستگیر کردنەکە لە گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکوک بووە، لە کاتێکدا کە تۆمەتبارەکە هەڕەشەی لە کچەکە کردووە و داوای پارەی لێدەکات، پۆلیس ئاگادار دەکرێتەوە و پلان بۆ دەستگیرکردنی دادەنرێت و لە گەڕەکەکە و لە کاتی وەرگرتنی بڕە پارەکە کە ٨٠٠$ دۆلار بووە، توانرا گەنجەکە دەستگیر بکرێت و ڕادەستی یاسا بکرێت.