توێژینەوە: شەڕی دژی غەززە کارەساتێکی ژینگەییە

توێژینەوەیەک سەبارەت بە کاریگەری شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئاشکرایدەکات کاریگەری دەردانی گازەکان کارەساتێکی ژینگەییە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و وشکانی و دەریایی بۆ سەر کەرتی غەززە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٢٣ هەزار فەڵەستینی و ئاوارەبوونی هەزاران کەسی دیکە.

 

لە توێژینەوەیەکی نوێدا سەبارەت بە کاریگەری شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە لە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئامارانە پێشکەشکراون، یەکەم خەمڵاندنی تێچوونی کاربۆنی شەڕی ئێستای غەززە لەخۆ دەگرێت، کە دەبێتە هۆی ئازاری مرۆیی بێ وێنە، زیان گەیاندن بە ژێرخان و کارەساتی ژینگەییە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، دەردانی گازی خانووبەرە لە دوو مانگی یەکەمی جەنگی دژ بە غەززەوە زیاتر بووە لە شوێنپێی کاربۆنی ساڵانەی زیاتر لە ٢٠  وڵاتی جیهان کە زیانی کەشوهەوایان بەرکەوتووە.

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی بەریتانیا و ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە، ٩٩%ی ٢٨١ هەزار تەن دوانەئۆکسیدی کاربۆنە، لە ٦٠ ڕۆژی یەکەمی دوای ٧ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل و داگیرکردنی غەززەوە دەرچووە.

 

جەخت لەوەکراوەتەوە، پیسبوونی کەشوهەوا لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی یەکەمی وەڵامدانەوەی سەربازی ئیسرائیلدا یەکسانە بە سوتاندنی بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ هەزار تەن خەڵوز، هەروەها توێژینەوەکە دوانەئۆکسیدی کاربۆنیش دەگرێتەوە کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکە و تانک و سووتەمەنی لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەوە دەردراون، جگە لەو دەردراوەی کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب و تۆپخانە و موشەکەوە دەرچووە.