ژنانی مەغریب: پشتیوانی لە ژنان دەکەین لە ناوچەکانی شەڕدا

پارێزەرانی مافەکانی ژنانی مەغریب ڕایانگەیاند، پشتیوانی لە ژنان دەکەن لە وڵاتانی وەک سووریا و فەلەستین و سودان کە شەڕ تێیاندا بەردەوامە.

حەنان حارت

 

مەغریب- ژنان و منداڵان هەمیشە لە ململانێ بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سووریا، فەلەستین، سودان و یەمەن کراونەتە ئامانج، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و ژنانی مەغریبی ڕایانگەیاندووە  ژنان لەو وڵاتانەدا دوو جار ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە بۆیە پشتیوانی لە ژنان دەکەن لەو ناوچانەدا.

 

"ژنان و منداڵان لە ناوچەی شەڕدا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە"

زاهیا عەمۆ، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ وتی: ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی ژنان و منداڵان، بەتایبەتی ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەراسانکردن و سوکایەتی و کۆمەڵکوژی دەبنەوە، ئەو ژنانەی لەو ناوچانەدا دەژین بە شێوەیەکی توندوتیژ هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان دەدرێت.

 

"ژنان لە دژی ستەمی سەربازی پارێزرا نین"

زاهیا عەمۆ ئاماژەی بەوەدا لە عێراق و سووریا و غەزە ژنان لەژێر کۆنترۆڵی سەربازەکاندان و پارێزراو نین ئەمە لەبەردەم کۆمەڵگە جیهانییەکاندا ڕوودەدات، ژنان و منداڵان ئامانجن لە جەنگەکاندا، لایەنی نهێنی شەڕ و ململانێکان هەیە و کۆمەڵگە ئاگاداری ئەمە نییە، وتیشی: ژنان لەو شەڕانەدا زۆر ئازار دەچێژن، ژنانی غەززە لە تاوان و پێشێلکاریدا دەژین سوپای ئیسرائیل مافی منداڵان پێشێل دەکات و ژیانی کردووەتە دۆزەخ.

 

"توندوتیژی دژی ژنان لە زیادبووندایە"

زاهیا عەمۆ ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە سووریا و فەلەستین ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژی و ستەمێک دەبنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەرهەڵستی دەکەن و وتی: پێویستە پشتیوانی لە ژنانی سووریا، فەڵەستین، سودان، یەمەن و ئۆکراینا بکەین، توندوتیژی دژ بە ژنان لە زیادبووندایە لەو وڵاتانەی کە دروشمی ئازادی و یەکسانی تێدا باس دەکرێن.

 

"ژنان لە جەنگەکاندا دەکرێنە ئامانج"

نەجات ئەلڕازی، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ژنان لە کاتی جەنگدا ڕووبەڕووی دڕندەیی و توندوتیژی دەبنەوە و وتی: ئەم فشارە لە کاتی جەنگدا لە زیادبووندایە، ژنان لە ناوچەکانی جەنگدا زۆر ئازار دەچێژن. سەرەڕای توندوتیژییەکانی هۆشیاری ئێستای پیاوان، ئەمجارەیان بەهۆی داگیرکارییەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەشی بەبیرهینایەوە، نموونی شەڕی ئێستا غەززەیە و وتی: ژنانێک هەن کە سەرچاوەی ژیانن و مسۆگەری بەرخۆدانی بەردەوامن، دەکرێنە ئامانج و ئەمە تاوانێکی گەورەیە، لە دەستپێکی هێرشەکانی سەر کەرتی غەززەوە خەڵکی کەرتی غەززە چالاکییان ئەنجامداوە، خۆپیشاندانەکان بەردەوامن بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی فەلەستین و زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی هێرشەکانی سەر غەزە دەکەن،پێویستە بەبێ هیچ مەرجێک ژنانی مەغریب پشتیوانی لە ژنانی غەززە بکەن.