پەرتووکی "بەرخۆدان"ی لاورا شرادەری ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵێ بڵاوکرایەوە

پەرتووکی "بەرخۆدان"ی لاورا شرادەر، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی سەبارەت بە ئەزموونی ئاشتی و بەرخۆدان لە ٢٠ ساڵی ڕابردووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لاورا شرادەر، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی کە لەناو کۆمیتەی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان شوێنی گرتووە، پەرتووکی "بەرخۆدان"ی لەبارەی هەوڵەکانی ئاشتی و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی، لەبارەی بەرخۆدان لە کوردستان بە بیر و فەلسەفەی ئۆجالان ئامادە کردووە، پەرتووکەکە لەلایەن ماڵی بڵاوکراوەی ئێدیزۆن "پۆنتۆ ڕۆسۆ" بڵاوکراوەتەوە.

 

لە پەرتووکەکەدا بەرخۆدانی گەلی کوردی لە دژی قڕکاری ئەردۆغان هەڵسەنگاند

لاورا شرادەر، نووسەری پەرتووکەکانی "I Fuochi del Kurdistan " (ئاگری کوردستان) "Civilta e Verita" (شارستانیەت و ڕاستی) ، بە پەرتووکی "بەرخۆدان" ستایشی بەرخۆدانی گەلی کوردی کرد بەرامبەر قڕکاری ئەردۆغان.

 

نووسەر بیر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان دەخاتە ناو پەرتووکەکەوە

لە پەرتووکی بەرخۆداندا، نووسەر جێی بۆ بیرکردنەوە و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان تەرخان کردووە، کە لەلایەن گەلی کوردەوە لە دژی شەڕی تەواوی لەناوبردن بەڕێوەدەچێت.

 

نووسەر بە شێوەیەکی بەرفراوان هەڵوێستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگاندووە و ئاماژەی بەوەکردووە کە گۆشەگیرکردنی ملیۆنان کورد لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە.

 

ڕاپەرین و ژنانی پێشەنگی کورد

نووسەر ڕاپەڕینەکانی گەلی کورد، شەڕی ئەفسانەیی گەریلا و پیشەنگانی ژنانی کورد لە جەنگ و بواری کۆمەڵایەتی بە ڕووداو و بەڵگەنامە نیشان دەدات.

 

نووسەر تیشکی خستووەتەسەر پیرفۆمانسی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی

نووسەر هەوڵەکانی ئاشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاگربەستی گشتی ساڵی ١٩٩٣ەوەی هەڵسەنگاندووەو باس لە گروپەکانی ئاشتی و کۆبوونەوەکانی ئۆسڵۆ و پەیامەکەی نەورۆزی ٢٠١٣ی کردووە بە وردی کارەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی بۆ ئاشتی نیشان داوە، لە هەمان کاتدا، ئەو پرۆسەیەی کە ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٥دا جەنگی ڕاگەیاند، لە هەموو لایەنەکانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ کردووە.

 

باس لە شۆڕشی ڕۆژئاواو بەرخۆدانی کۆبانێ و شەنگال کراوە

نووسەر لە پەرتووکی "بەرخۆدان"دا باسی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی کۆبانێ و بەرخۆدانی شەنگال کردووەو ئاماژەی بەوەکردووە، بیرو فەلسەفەی ئۆجالان دژی عەقڵیەتی داعش بۆ جیهان گرنگە، هەروەها هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی و کۆبانێ بە وردی هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە.

 

پەرتووکەکە پێشکەش بە هەڵمەتی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان کرا.