لە شرناخ ٢٠ ژن دەستگیرکران
ئەو ژنانە لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شرناخ چوونە مەیدانەکان، بە دەستوەردانی پۆلیس لانیکەم ٢٠ ژن، کە لەنێویاندا ڕۆژنامەنووس هەن، دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" ویستیان ڕێپێوانێک لە شاری شرناخ بەبۆنەی ۲۵ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بکەن، چالاکوانانی تەژەئە، دایکانی ئاشتی، حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان کە بەشداربوون لە ناوچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەورە دران.
پۆلیس ٢٠ ژنی دەستگیرکردووە، لەنێویاندا پەیامنێری ڕۆزەرین گولتەکین، پەیامنیری ژن نیوز و زەینەب دورگوت، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا هەن.