لە هەرێمی ئەبیی ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا ژن و منداڵیان تیدایە

٣٢ کەس کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن گیانیان لەدەستداو زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون لە هەرێمی ئەبیی نێوان سودان و باشووری سودان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە شەڕو ناکۆکی لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامی هەیەو نائارامی و زیانەکان شارەکانی خەرتومی پایتەختی سودان و ناوچەکانی هەرێمی دارفۆری لە ڕۆژئاوای وڵات گرتووەتەوە.

 

ڕۆژی یەکشەممە زنجیرەیەک هێرش لە هەرێی ئەبیی لەنێوان سودان و  باشووری سودان بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٣٢ کەس، لەنێویاندا ژن و منداڵ و سەربازێکی نێودەوڵەتی هەن.

 

کاربەدەستێکی حکومەت لە هەرێمی ئەبیی دەوڵەمەند بە نەوت لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممەی کرد کە لەلایەن میلیشیا چەکدارەکان و سەربازەکانەوە ئەنجامدران کە جلوبەرگی سوپای سودانی باشووریان لەبەردا بوو.

 

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، هانا تیتە، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفریقا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە شەڕ لە سودان لەوانەیە لە سنوورەکانی باشووری سودان و ئەبی نزیک ببێتەوە و دۆخی ناوچەکە ناسەقامگیر بکات.