"پێویستە ژنان متمانەیان بە بەهرە و تواناکانیان هەبێت"

ڕانا ئەلکاسمۆ، کەبەهۆی زوڵمی داعشەوە ناچاربووە کۆچ بکات و نەخۆشییەکەی کاریگەری لەسەر جوڵەی هەبووەو سوورە لە خوێندن لە کۆلێژی یاساو وتی:  پێویستە ژنان باوەڕ بە بەهرە و هێزی خۆیان بکەن.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

مەنبج- ڕانا ئەلکاسمۆ، کە لە مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژی، لە ساڵی ٢٠١١ دەستیکرد بە خوێندنی کۆلێژی یاسا لە حەسەکە. بەڵام لەو کاتەوەی مەنبج لە ساڵی ٢٠١٣ کەوتە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە، ناچار بوو واز لە خوێندن بهێنێت، ڕانا لەبارەی ئەو ڕۆژانەوە وتی: داعش چەندین یاساناسی کوشتووە و بارودۆخی شارەکە بەرە بەرە خراپتر بووە،  لەبەر ئەوەی ژن بووین، ئازارەکانمان دوو هێندە زیادی کرد.

 

"سێ ساڵ نەمتوانی بجووڵێم"

ڕانا ئەلکاسمۆ لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک فشارەکانی داعش بەردەوام بوو، تووشی نەخۆشی سییەکانی بوو، لە ساڵی ٢٠١٥لەگەڵ خێزانەکەی لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ حەلەبی سووریا، وتی: گەڕامەوە بۆ حەلەب و تەندروستیم خراپتر بوو بەهۆی ئەو دەرمانانەی پێم درا، ئەوان دەرمانی هەڵەیان پێدام و بوونە هۆی لاوازبوونی دەمارەکانم، لە جێگادا بووم بۆ ماوەی سێ ساڵ نەمتوانی بجووڵێم، لەگەڵ ئەوەشدا، خوشکەکەم پشتگیری کردم بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن.

 

"خوشکەکەم لەگەڵم هات"

ڕانا ئەلکاسمۆ، کە داوای گەڕانەوەی بۆ کۆلێژی یاسا کرد، ناچاربوو لە پۆلی سێ پشوو وەربگرێت، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی پشوویەکی درێژەوە لە هەمان کۆلێژ قبوڵ نەکراوە، بەڵام پێی وترا بەردەوام بێت لە خوێندن لە لقێکی تر،  باشترین هاندەریشی خوشکەکەی بووە، وتی: خوشکەکەم داوای لێکردم داواکاری پێشکەش بکەم لە بەشی خوێندنگەی زانکۆی ئەنادۆڵ لە لازقیە، لەگەڵم هات بۆ زانکۆ. ئەو منی هەڵدەگرت و بە درێژایی ساڵ لەگەڵم بوو.

 

"ساڵێکم ماوە بۆ تەواوکردنی کۆلێژی یاسا"

ڕانا ئەلکاسمۆ ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووی هەندێک ڕێوشوێنی نەرێنی کۆمەڵگە بووەتەوە و وتی: ئەوان دەیانویست بێزارم بکەن، بەڵام من هەرگیز گوێم لە بۆچوونەکانیان نەگرت، حەزم لە یاسا بوو، بۆیە گەڕامەوە بۆ ئەم بەشە و تێدەکۆشم تا ئەو کاتەی بڕوانامەی دەرچوون بەدەست دەهێنم، ساڵێکم ماوە بۆ تەواوکردنی خوێندن. بەڵام ڕەخنەی کۆمەڵگە بێزارم دەکات. ئەمە پرسیارێکە کە دەبێت ڕووبەڕووی ببمەوە. تەنانەت ئەگەر من بە ئیرادەی خۆم، تەندروستی و خەیاڵی خۆم بڕۆم، کۆمەڵگە بیرۆکەی بەردەوامبوونی ژیانم ڕەت دەکاتەوە، تەمەنم نزیکەی ٤٠ ساڵە، بەڵام بەردەوام دەبم لە خوێندن، لەو باوەڕەدام کە دواکەوتن باشترە لە لەناوچوون.

 

"پێویستە خێزانەکان ببنە سەرچاوەی هێز بۆ منداڵەکانیان"

ڕانا ئەلکاسمۆ لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، ژنان دەبێت باوەڕیان بە هێز و لێهاتوویی خۆیان هەبێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان، وتی: زۆربەی بەشی خێزانەکەم، بەتایبەتی خوشکەکەم، لە بەدیهێنانی خەونەکانمدایە، یارمەتی خێزانی لە ڕۆژە سەختەکاندا لەبیر ناکرێت و پێویستە هەموو خێزانێک ئەو کارە بکات، پێویستە خێزان ببنە سەرچاوەی هێز بۆ ژنان نابێت ببێتە هۆکاری نائومێدی و وازھێنان لە داواکارییەکانیان.