خەڵاتی "مرۆڤایەتی و بوێری" بە ئایشە گۆککان بەخشرا

خەڵاتی "مرۆڤایەتی و بوێری" کە لەلایەن دامەزراوەی سویسری بۆ یادەوەری پاوڵ گرونینگەر دامەزراوە، بەخشرایە ئایشە گۆککان.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵ گرونینگەر (١٩٧٢-١٨٩١) سنووری سویسرای کردەوە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە نازیەکان هەڵدێن و ژمارەیەکی زۆر پەنابەریان ڕزگارکرد، دامەزراوەی پاوڵ گرونینگەر هەموو ساڵێک خەڵاتی مرۆڤایەتی و بوێری پێشکەش دەکات بۆ یادکردنەوەی گرۆنینگەر، ڕێکخراوەکە خەڵاتی ئەمساڵی بەخشی بە ئایشە گۆککان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" و پاوڵا ویموک، پەنابەری کرێکاری پۆڵەندی.

 

"بەرخۆدانی بەکۆمەڵی هەزاران ژن"

ئایشە گۆککان لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی پیدانی خەلاتەکەی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: سڵاو لە دامەزراوەی پاول گرونینگەر و بنەماڵەی پاۆڵ گرۆنینگەر و ئەندامانی دەستەی سوێندخۆران و هەموو بەشداربووان دەکەم بە تیشکی خۆرێکی بێ کۆتایی و بە پەرۆشی "ژن، ژیان، ئازادی"سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پشتگیری ئەم خەڵاتەیان کرد و ئێمهی ژنانی کوردیان له بیر نەکرد.

 

وەک ئەندامێکی تەڤگەری ژنانی ئازاد و وەک کەسێک کە لە دژی دیواری شەرمەزاری نێوان نوسەیبین و قامیشلۆ تێدەکۆشم دەڵێم ئەم خەڵاتەم لە ڕێگەی کارە تایبەتییەکانمەوە نییە بەڵکو لە ڕێگەی خەباتی بەکۆمەڵی هەزاران ژنی ئازاوە بردەوە، ئەم بەرخۆدانە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدەستهێنا و لەلایەن هەموو جیهانەوە پشتگیری کرا، بۆ ماوەی دەیان ساڵ زیندانی کرام. من لێرە تەنیا نیم. هەزاران ژنی کورد لە زیندانن.

 

لێرە لە زیندانی سینجان، ١٢ ژن هەن سزاکانیان تەواو کردووە بەڵام ئازاد نەکراون، بۆ ئەوەی زۆر کەم سەردانمان بکرێت، دەنێردرێن بۆ زیندانە دوورەکان تا ئەوپەڕی توانا، زۆرجار لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەش دەکرێن، لێرە لە زۆر چیرۆکی پیسدا دەژین، بەڵام نامەوێت ئەمشەو دڵتان ڕەش بکەم، هەرچەندە لە ڕووی جەستەییەوە لەگەڵتان نیم، دڵم لەگەڵ ئێوەدایەم سوپاس بۆ خەڵاتەکە، ژن، ژیان، ئازادی.