ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و حەماس

بەهۆی شەڕی ١٩ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس دۆخەکە خراپتر دەبێت و ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەو هێرشانەی ئەنجامدراون.

نەغەم کەراجە

 

غەززە-هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین کە لە ٧ی تشرینی یەکەم بە هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژ بەردەوام بوو، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژنان و منداڵان هەیە، وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوو هەزارو ٧٠٤ منداڵ و هەزارو ٥٨٤ ژن لەناو ٦ هەزارو ٥٤٦ هاوڵاتی مەدەنیین کە گیانیان لەدەستداوە، ١٧هەزارو ٤٣٩ کەسیش برینداربوون.

 

هەزاران خێزان کۆچیان کردووە

ڕاندا سنیۆرا، بەڕێوەبەری سەنتەری ژنان بۆ کاری یاسایی و کۆمەڵایەتی وتی: ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە دڕندانەکانی بۆ تۆقاندنی خەڵکی فەڵەستین و چۆڵکردنی غەززە و کۆچکردن، ئەمە بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن و سەدان هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێبهێڵن لە ترسی ژیانیان، هەموو ئەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن داگیرکەرانەوە ڕاگەیەندراوە بۆ خەڵک زیانێکی زۆریان بە خەڵک و منداڵانی فەلەستین گەیاندووە، ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ناکۆکییەکانەوە ژنانن، چونکە ئەرکەکانیان دوو هێندە دەکرێن و باری خێزان و پاراستن هەڵدەگرن.

 

ژنانی دووگیان پێویستییان بە چاودێرییە

ڕاندا سنیۆرا ئاماژەی بەوەدا ژنان لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین بەهۆی نەبوونی چاودێری و نەبوونی دەرمان لە پەناگە و ناوەندە ناوخۆییەکان و وتی: بەهۆی بارودۆخی تایبەتییانەوە، کێشە تەندروستییەکانی ژنان لە پیاوان زیاترە، بۆیە پێویستە یەکەیەکی تەندروستی و کارمەندی تەندروستی تایبەت تەرخان بکرێت بۆ چاودێریکردنی ژنانی دووگیان.

 

هەزاران ژنی دووگیان هەن و بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە

ئاژانسە ناوەندییەکە ڕایگەیاند ٥٠ هەزار ژنی دووگیان لە ناوەندەکانی نیشتەجێکردنی غەززە لە زیڤالا هەن کە هەوڵدەدەن خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکانیان بەدەستبهێنن و چاودێری بارودۆخەکەیان بکەن، ٥ هەزارو ٥٠٠  لەوانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا منداڵەکانیان لەدایک ەبن، ئەگەری ئەوە هەیە کە دوای هێنانی منداڵ، ڕووبەڕووی گرژی تەندروستی ببنەوە بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی و چاودێری، لە ئەنجامی ئەم جەنگە و ئەو بارودۆخە خراپەی کە تێیدا دەژین، زۆربەی ژنانی دووگیان گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان منداڵەکانیان لەدەستداوە.

 

لە ٢١ی تشرینی یەکەم، UNRWA کامپێکی نوێی کۆچبەرانی دامەزراند لە خان یونس لە باشووری زیڤالای غەززە، لە کاتێکدا ژمارەی کۆچبەران لە قوتابخانە و بنکەکانی UNRWA زیادی کرد. هەروەها ئیسرائیل ١٦٠ پەناگەی UNRWA ی بۆردومان کردووە و ٩ لەو پەناگەیە ڕاگیراون، ڕاندا سنیۆرا وتی: لە کارەساتەکەی ساڵی ١٩٤٨دا خەڵکی فەڵەستین بەزۆر لە شارەکەیان ئاوارە بوون و ژمارەی کۆچبەران لە چادرەکاندا گەیشتە نزیکەی ٢٠ هەزار کەس.

 

بانگی هۆشیاری

ڕاندا سینیۆرا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموو ئەو پێشێلکارییانەی ژنان لە جەنگدا بەرامبەریان کراوە دەبێت بە بەڵگەنامە دژی پەیماننامە و نێودەوڵەتی و مرۆییەکانی مافەکانی ژنان تۆمار بکرێن، بەهۆی نەبوونی ئاسایش لە کەرتی غەززە و بڕینی هێڵەکانی ڕاوێژکاری دەروونی ئازاد لەلایەن ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەکانی ژنانەوە، پێویستە تیمێکی پسپۆڕ بنێردرێن بۆ پشتیوانی دەروونی و ئەخلاقی.

 

داوای دامەزراندنی یەکەی تەندروستی و کارمەندانی پزیشکی تایبەت بە ژنان دەکات.