عیسمەت ئەلکانی دایکی زەکیە ئەلکان گیانی لەدەستدا

عیسمەت ئەلکان، دایکی زەکیە ئەلکان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

ناوەندی هەواڵ

 

١٦ی تشرینی یەکەم، عیسمەت ئەلکان، دایکی زەکیە ئەلکان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەو نەخۆشخانەی چارەسەری بۆ دەکرا، گیانی لەدەست دا.

 

ئەمڕۆ مەراسیمی ماڵئاوایی لە تەرمی عیسمەت ئەلکان لە نارلیدەر جەمەڤی بەڕێوە دەچێت و دواتر لە گۆڕستانی نارلیدەر بەخاک دەسپێردرێت.

 

زەکیە ئەلکان، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دیجلە بوو لە باکووری کوردستان، ستەم و زۆرداری گەلی کوردی قبوڵ نەکرد و لە ٢١ی ئاداری ١٩٩٠دا دەچێتە سەر سوری ئامەد و لە چالاکییەکی گیانفیدایانەدا، ئاگر لە خۆی بەردەدات، چالاکییەکەی زەکیە ئەلکان دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە کوردستان و جیهاندا هەبوو، لە شەقامی سەرچناری شاری سلێمانیش پەیکەرێک بۆ یادی هەمیشە زیندووی زەکیە ئەلکان و بەرخۆدانییەکەی بەرامبەر زوڵم و ستەمی دژ بە گەلی کورد دانرا.