ئەکتەرێک و دەرهێنەرێکی ئێرانی لە ماڵەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە

وەحیدە محەمەدیفەر، ئەکتەری ئێرانی  و هاوژینەکەی، داریوش مەهرجویی، دەرهێنەر لە ماڵەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ ١٤ی تشرینی یەکەم، لە کەرەجی ئێران لەسەر زانیاری دراوسێکان پۆلیس چوونە ماڵی وەحیدە محەمەدیفەر، ئەکتەری ئێرانی هاوژینەکەی داریوش مەهرجویی،  بینیان کە ئەو دوو هونەرمەندە کوژراون.

 

پۆلیسی ڕژێمی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کوشتنی ئەو دەرهێنەر و ئەکتەرە ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە لەلایەن کەسێک یان کەسێکی نەناسراوەوە بە هۆکارێکی نەزانراو ئەنجامدراوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکە نەزانراوە، بەڵگەنامەکان دەریدەخەن لە ئەنجامی برینداربوونی مل و بەشەکانی جەستە گیانیان لەدەستداوە.

 

فیلمەکانی دەرهێنەر داریوش مەهرجویی بە ناوەکانی " هامون، دایره مینا، گاو، اجاره‌نشین‌ها، سارا، پری، لیلا، مهمان مامان و سنتوری" بوون، دوایین فیلم بە ناونیشانی "لامینور" بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمهێندرا.